كفری: لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك شوانێك گیانی لەدەستدا
فەرماندەیەكی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو كەسێك گیانی لەدەستداو یهكێكی دیكەش بریندار بوو.
محەمەد چەوری، فەرماندەی هێزهكانی پێشمەرگە له قهزای كفری بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی بەلەگەی ناوچەی سەرقەڵا سەربە كفری لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراودا دوو شوان بریندار بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانە و یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
فهرماندهی هێزهكانی پێشمهرگه له كفری ئاشكراشیكرد،" بۆمبه چێندراوه كه لهلایهن داعشهوه دانرابوو"
|