سەرچاوەیەکی تەندروستی: گەورەترین پێشێلکاری ڕێنماییەکان لەشاری گۆیژەی سلێمانی ڕویدا
سەرچاوەیەکی باڵا لەوەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ئاشكرای كرد كه دوێنێ گەورەترین پێشێلکاری ڕێنماییە تەندروستییەکان لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی ڕویدا.
پاش نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە گروپێكی گه‌نجی دانیشتووانی گۆیژەی دووی شاری سلێمانی لەڕێگەی دیجەیەوە ئاهەنگیان گێڕا‌و وه‌ك ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی له بالكۆنی چه‌ند شوقه‌یه‌كی ئیتاڵیان به‌رێوه‌ده‌چێت ویستیان هه‌وڵی دڵخۆشكردنی دانیشتوانی شاری گۆیژه‌ی دووی شاری سلێمانی بده‌ن، به‌ڵام له‌خوار باله‌كۆنی شوقه‌كان ئاهه‌نگ گێڕان رویدا‌و قه‌ره‌باڵه‌غی دروستبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و چالاكییه‌ی به گه‌وره‌ترین پێشێلكاری رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌قه‌ڵه‌مداو ڕایگه‌یاند "به‌داخه‌وه گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی گه‌وره‌رترین پێشێلكاری تیادا ڕوویداوه‌و له‌وه‌زاره‌تیش به‌تایبه‌تی له لیژنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا باس كراوه".
سه‌رچاوه‌كه وتی"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و قه‌ره‌باڵه‌غییه وه‌كو ئاهه‌نگه‌كانی ئیتاڵیا نییه، كه هاوڵاتیان له‌شوقه‌كانه‌وه ده‌یگێڕن وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی هاوڵاتیان".
سه‌رچاوه‌كه له‌به‌ر هه‌ستیاری دۆخه‌كه‌و شار‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام وتی"گه‌وره‌ترین پێشیلكاری ڕێنماییه‌كان له‌و گه‌ڕه‌كه ڕوویدا".
سه‌رچاوه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی "هه‌موو هاوڵاتیانی كورد ئازادن له‌وه‌ی چۆن خۆشییه‌كانیان ده‌رده‌بڕن، به‌لام ئێستا میلله‌ته‌كه‌مان له‌ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی جیهانیدا ده‌ژی وتیشی"ده‌بێت خۆشییه‌كان بۆ كاتی خۆی بێت، یان هیچ نه‌بێت نابێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم".
له‌لایه‌كی تره‌وه‌د. خاڵس ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی ئەو چالاكییەی دوێنێ لە شووقەكانی گۆیژەی سلێمانی كرا دەڵێت :ئەگەر ئەو عینادی و ئهمالیەی هەندێک کەس ڕانەگیرێت ، ئەنجام باش نابێت ، تکایە با هەمووان، هەمووان هانبدەن و ناچار بکەن پابەندی ڕێنماییەکان بن .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه "ئێمە لە ئیتاڵیا و ڵاتانی تر باشتر نین باجەکەمان قورس‌تر دەبێت ،تاکە چەکی دەستمان دەرنەچوونە لەماڵ و پابەندی ڕێنماییە.".
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سامان به‌رزنجی، به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند كه هه‌موو قه‌ره‌باڵه‌غییه‌ك له‌هه‌رچ شارێكی هه‌رێمی كوردستان بێت"هه‌ڵه‌یه دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌كات".
له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی چالاكییه‌كه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕبوون له‌ڕه‌خنه‌و سه‌رزه‌نشتكردنی ئه‌وانه‌ی كه‌به‌شداری چالاكییه‌كه‌یان كردووه‌و قه‌ره‌باڵه‌غییه‌كه‌یان دروستكردووه، ڕه‌خنه‌كان دوو جۆر بوون، جۆرێكیان ره‌خنه‌یان له سه‌ر شێوازی به‌رێوبردنی چالاكییه‌كه‌و قه‌ره‌باڵه‌غییه‌كه ده‌گرت و دژی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له‌قه‌ڵه‌میان ئه‌دا ، ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان هێرشیانده‌كرده سه‌ر شێوازی به‌شداریكردنی ئافره‌تان له‌چالاكییه‌كه كه په‌یوه‌ندی به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بوو.
سایتی وێستگه نیوز، چه‌ند گرته‌یه‌كی سه‌ره‌تای چالاكییه‌كه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌سه‌ره‌تادا چالاكییه‌كه به‌شێوازێكی جوان به‌رێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام دواتر گروپێكی تر دێن قه‌ره‌باڵه‌غی دروستده‌كه‌ن و ئاراسته‌ی ئاهه‌نگه‌ك قه‌ره‌باڵه‌غ ده‌كه‌ن له‌نێو گۆڕه‌پانی گۆیژه ستی دوو.
ماوه‌ی مانگێكه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیهاندا به‌ته‌واوی بڵاوبۆته‌وه، تاوه‌كو ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان 38 كه‌س به‌و په‌تایه تووشبون و یه‌ك كه‌سیش مردووه.
کۆڤید-19 كۆرۆنا ئه‌و ڤایرۆسەیە پێنج ملیۆن هێندە لە مرۆڤەکان بچووکترە و گۆی زەویی خستووەتە تا و لەرزینەوە. چینییەکان کە بەر لە هەمووان، کۆرۆنا هێرشی کردنە سەر، سەرقاڵی دروستکردنی پێکوتەن. هەشت دامەزراوەی تەندروستیی نیشتمانی پێنج رێگەی جیاوازیان گرتووەتەبەر بۆ دروستکردنی پێکوتەکە.
هاوكات شه‌وی دووشه‌ممه رابردوو یمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ هەستیاری و نەخۆشییەکان رایگەیاند، یەکەمین پێکوتەی دژەکۆرۆنا بەسەر یەکەمین خۆبەخشدا تاقیکرایەوە.
پەیمانگەکە ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارە پێکوتەکە لە شەش هەفتەدا بەسەر 45 مرۆڤی پێگەیشتوودا تاقیبکرێتەوە و لەو ماوەیەدا ئەو پێکوتەیە بە دوو دەرزی لێدەدرێت.
|