سێكس و شێرپه‌نجه په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه؟
كۆمه‌ڵێك له زانا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه ئاشكرایان كردوه سێكس كردن له‌گه‌ڵ زیاتر له یه‌ك هاوبه‌شی ژیان ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
پێگه‌ی Medical Xpress ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه كاریگه‌ری بابه‌ته‌كه لای خانمان و پیاوان هاوشێوه‌یه.
ئه‌م زانایانه له‌هه‌ریه‌ك له وڵاتانی " به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و ئیتاڵیا و نه‌مسا و توركیا" داتای 5722 كه‌سیان له به‌ریتانیا وه‌رگرتوه كه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 64 ساڵی بووه ئه‌وه سه‌لمێنراوه ئه‌و پیاوانه‌ی له‌گه‌ڵ زیاتر له 10 ئافره‌ت سێكس ده‌كه‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپهنجهبان زیاتره به‌ڕێژه‌ی %91 به به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی كه له‌گه‌ڵ یه‌ك ئافره‌ت سێكس ده‌كه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته هاوشێوه‌یه بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه سێكس له‌گه‌ڵ 10 پیاو یان زیاتر ده‌كه‌ن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان ده‌گاته زیاتر له %69 به به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی له ماوه‌ی ژیانیان ته‌نها له‌گه‌ڵ یه‌ك پیاو ژیانیان بردۆته سه‌ر.
ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره كه پسپۆڕان توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه له‌باره‌ی شێرپه‌نجه و سێكس ئه‌نجامبده‌ن و پێده‌چێت سێكس هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كان بێت و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه زۆر ده‌كات.
|