پێنج تایبهتمهندی خانمان پیاوان ئیرهی پێ دهبهن
خانمان و پیاوان جگه لهوهی سروشتیان جیاوازه هاوكات توانا و تایبهتمهندیهكانیشیان جیاوازه،لهم بابهتهدا به پێنج تایبهتمهندی خانمان ئاشنا دهبیت بهشێك له پیاوان ئیرهی پێ دهبهن.
1- توانای ئافرەت لە دووگیانی و خستەوەی منداڵ : جوانترین شت كە خودا بە ئافرەتی بەخشیوە توانای دووگیانی و خستنەوەی منداڵ و هەبوونی پەیوەندیەكی زۆر پتەو لەگەڵ منداڵەكەی و،پیاوان بەم توانایەی خانمان دەبەن .
2- توانای ئافرەت لە دەربڕینی هەستەكانی : بێ ئەوەی شەرم بكەن خانمان ئەوەی لە دڵیاندا بێت زۆر كات دەریدەبڕن لە هەستی خۆشی و ناخۆشی بەڵام زۆر كەم لە پیاوان لە توانایاندا هەیە ئەو هەستەی هەیانە لە پێكەنین و گریان دەریببڕن و پێیان وایە ئەو كاتەی پیاو فرمێسك لە چاوەكانی بێتە خوارەوە ئەوە پیاوەتی خۆی لە دەست داوە .
3- هەمیشە و لە زۆر شوێن خانمان پلە یەكن بۆ ئەوەی دابنیشن پێش پیاوان: ئەو كاتەی پیاوێك لە شوێنێك بێت و ئافرەتێك جێگەی نەبێت ئەوە وە ڕێزێك بۆ ڕەگەزی بەرامبەر پێویستە هەستێت و شوێنەكەی خۆی بدات بە ئافرەتەكە .
4- خانمان هەمیشە چەندین بژاردەی جل لەبەركردنیان هەیە : لە ڕاستیدا پیاوان ناتوانن زۆر گۆڕانكاری لە ستایلی جلوبەرگیان بكەن و زیاتر بەیەك ستایلی جلوبەرگەوە دەردەكەون لەكاتێكدا خانمان دەتوانن بە چەندین شێوە خۆیان بگۆڕن و ستایلی جیاواز بەكاربهێنن .
5- توانای شاردنەوەی نیشانەكانی ماندوێتی لەڕێی ماكیاجەوە : زۆرێك لە پیاوان ئاوات بەوە دەخوازن وەك خانمان بیانتوانیایە نیشانەكانی ماندوێتی و ناشرینیەكانی سەر ڕوخساریان لەڕێی ماكیاجەوە بشارنەوە .
|