لە ڕێگەی جۆری دەست و پەنجەتەوە، کەسایەتی خۆت بناسە
سێ جۆری سه‌ره‌كی ده‌ست هه‌یه ده‌توانن له رێگه‌یه‌وه كه‌سایه‌تی خۆتانی تێدا دیاری بكه‌ن، ئه‌و جۆرانه‌ش بریتین له:
1- ده‌ستی شێوازی A: ئه‌م جۆره‌یان په‌نجه‌ی (برای توته) له (دۆشاو مژه) درێژتره و هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه قۆز و سه‌رنجڕاكێشن، به‌ڵام كێشه‌یان ئه‌وه‌یه له بڕیاره‌كانیاندا زوو هه‌ڵده‌چن و هه‌ستیارن، حه‌زیان له ئه‌نجامدانی كاری سه‌ركێشیه و زۆركات ده‌بنه سه‌رباز یاخود ئه‌ندازیار، توانای دروستكردنی هاورێشیان زۆره.
2- ده‌ستی شێوازی B: ئه‌و جۆره‌یان په‌نجه‌ی (برای توته) له (دۆشاو مژه) كورتتره، متمانه‌یان به‌خۆیانه‌و حه‌زیشیان به ته‌نهاییه، به‌ڵام له‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ن له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كان و حه‌زیشیان به ستایشكردنه له‌سه‌ر كاره‌كانیان.
3- ده‌ستی شێوازی C: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه درێژی (په‌نجه توته) و (دۆشاو مژه)یان هاوسه‌نگه، كه‌سانێكی هێمن و له‌سه‌رخۆن و حه‌زیان به ئاشته‌واییه، كاتێك خۆیان له ململانێدا ده‌بیننه‌وه هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی ده‌كه‌ن، زۆر رێكخراوانه كارده‌كه‌ن و بهوهفاشن له پهیوهندیهكانیاندا له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، زۆر به‌سۆز و میهرهبانیشن له‌گه‌ڵ هاوسهرهكانییاندا.
|