‌10 هەنگاو بۆ بەرەنگاربونەوەی خەمۆكی
24/09/2016
كەس نیە خەم و كێشەی نەبێت هەندێكجار بە هۆكار و بەبێ بوونی هۆكار ، بەڵام بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم حاڵەتە دەتوانیت  سوود لەم 10 هەنگاوە وەربگریت  .

1- ئەو كاتەی هەست بە بێزاری و خەم دەكەیت ئەو خۆراكانە بخۆ كە تونن (تیژن) ئەمە وادەكات دەردانی هۆرمۆنی " ئەندرۆفین "لە جەستەتدا زیاد بكات كە بەرپرسە لە هەستكردن بە بەختەوەری .

2- گوێ لەو شتە بگرە كە ئارامیت پێدەبەخشێت ، دەتوانیت سوود وەربگریت لە گوێگرتن لە قورئان یان ئەو میوزیكەی ئارەزووی دەكەیت.

3- ئەنجامدانی چەند ڕاهێنانێكی وەرزشی هەستی بەختەوەری و خۆشحاڵی بە مرۆڤ دەبەخشێت .

4- پێبكەنە ، تەماشای ئەو فیلم و گرتە ڤیدیۆییانە بكە كە واتلێدەكات پێبكەنیت بۆ ئەوەی لە خەم و بێزاری دوور بكەویتەوە .

5- شۆكۆلاتە بخۆ : ئاشكرایە خواردنی ئەم خۆراكە هەستی خۆشی و بەختەوەری بۆ مرۆڤ دەهێنێت چونكە یارمەتی دەردانی هۆرمۆنی بەختەوەری دەدات لە جەستەدا .

6- سوپاسگوزاری خودا بە بۆ هەرچیەك كە پێی بەخشیویت و هەموو ئەو شتانەش كە پێی نەداویت ،بەمە ترخی ژیانی خۆتت لا زیاد دەبێت .

7- لە ماڵەوە بچۆرە دەرەوە ، بەسەربردنی 20 خولەك لە كاتی ڕۆژانەت لە دەرەوەی ماڵەوە دژی خەمۆكی بەهێزت دەكات .

8- لەگەڵ خۆشەویستانت كات بەسەر ببە بەتایبەت ئەو كەسانەی ئارەزووی بەختەوەری و خۆشحاڵی تۆ دەكەن .

9- بەزۆر وا لەخۆت بكە پێبكەنیت ، ئەم وەك ڕێگەیەك بەكارهێنە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی خەم و بێزاریەكان .

10- خۆراكی تەندروست بخۆ و گرنگە بە تەندروستیت بدە و هەمیشە ئەوەت لەخەیاڵدا بێت ژیانكردن لەسەر زەوی كاتیە لەبەر ئەوە هیچ شتێك شایستەی ئەوە نیە خەمی لێبخورێت و خۆت و ژیانی خۆت پێش هەموو خەمەكان بخە .
ژماره‌ی بینین‌ : 2072
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
رێنماییەكی گرنگ بۆ ئافرەتان ...
‌پیاوان لەم هەڵانە دوور بكەونەوە ...
‌10 ڕەفتار وادەكات باوكێكی سەركەوتووبیت ...
‌چۆن میوە و سەوزە لەیەكتر جیا دەكەیتەوە ؟ ...
‌لەتەمەنی 20 ساڵیەوە لەم 10 ڕەفتارە دوور بكەوەرەوە ...
‌بەوێنە ..كرێكارێك وایكرد شازادە ولیام غیرە لە هاوسەرەكەی بكات ...
‌مانای لێدان و پیاكێشان لە خەودا ...
‌ژیانی هاوسەرگیری لەم دۆخانەدا دەكەوێتە مەترسیەوە ...
ئەم كەسەی دەوێت بۆ هاوسەرگیری ...
٨ کار دەبێت هەموو شەوێک پێش خەوتن بیانکەیت ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll