‌تەماشاكردنی چاوی كەسی بەرامبەر ئەم كاریگەریەی دەبێت
24/09/2016
شارەزایانی بواری دەرونی لە توێژینەوەیەكی نوێدا ئەوەیان ئاشكرا كردوە تەماشاكردنی چاوی كەسی بەرامبەر هاوشێوەی ماددە بێهۆش كەرەكان كاریگەری دەبێت لەسەر مرۆڤ و هۆكار دەبێت بۆ پتەوبونی پەیوەندی خۆشەویستی نێوان دوو كەس.

لەدەستدانی هەستكردن و بێئاگای لەو دەنگانەی لە دەوروبەر هەیە و هەستكردن بەوەی پەردەیەكی سپی تۆ لە كەسانی دیكە جیا دەكاتەوە نیشانەی ئالودە بون نیە بە ماددە هۆشبەرەكان بەڵكو لە ئەنجامی تێڕوانینی چاوی بەرامبەر دروست دەبێت .

توێژەرەوەكان ئەوەشیان ڕونكردۆتەوە تەماشاكردنی گلێنەی چاوی كەسی بەرامبەر بۆ ماوەیەكی درێژ هەستێكی  وا لای مرۆڤ دروست دەكات كە بێئاگابێت لەو شتانەی لەچوار دەوری ڕودەدەن و تەواو بچێتە خەیاڵەوە ،هاوكات ئەو كەسانەی لەكاتی قسەكردندا لەچاوی كەسی بەرامبەر دەڕوانن بڕوا بە خۆبونی ئەوان دەگەیەنێت لەكاتی گفتوگۆكردندا .

كاتێك مرۆڤ تەماشای ئەو كەسە دەكات كە خۆشی دەوێت ئەوە گلێنەی چاوەكانی فراوان دەبێت .





ژماره‌ی بینین‌ : 2521
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll