‌پیاوان لەم هەڵانە دوور بكەونەوە
15/09/2016
كاتێك پیاوێك و خانمێك هاوسەرگیری دەكەن بۆ ئەوەی ژیانێكی بەختەوەر پێكبهێنن ، بەڵام ئەم هەشت  هەڵەیەی پیاوان وادەكات خانمان لە هاوسەرەكەیان بێزار بن ئارەزووی ئەو ژیانەیان نەمێنێت .
 
1-كاتێك تۆی پیاو تەنها خەریكی بەدەست هێنانی خەونەكانی خۆتی و هەوڵ بۆ ئەو شتانە دەدەیت كە خۆت ئارەزووی دەكەیت  خانمەكەت پشت گوێ خستوە ئەوە دڵنیابە لەوەی كە هاوسەرەكەت لێت بێزار دەبێت و كێشە لەنێوانتاندا دروست دەبێت .
 
2-دوور بكەوەرەوە لە بەردەوام گەڕان بە دوای پێگە سێكسیەكان  چونكە ئەمە لەبەهای مرۆڤایەتی تۆ كەمدەكاتەوە لەپێش چاوی هاوسەرەكەت .
 
3-لەدەست نەكردنی ئەڵقەی هاوسەرگیری یەكێكی دیكەیە لەو شتانەی كە بەشێك لە خانمان پێی توڕە دەبن و ئارەزوو دەكەن ئەو پیاوەی هاوسەرگیری لەگەڵ دەكەن وەك نیشانەیەك بۆ ئەوەی كە هاوسەرگیریان كردوە ئەڵقەی لەپەنجەدا بێت .
 
4-پێویستە تۆی پیاو ئەوە بزانیت كە تەواوی كاتەكانت لە كاركردندا بەسەر نەبەیت و خێزانەكەت و هاوسەر و منداڵەكانت پێویستیان بەوەیە كە تۆ كاتیان لەگەڵ بەسەر ببەیت بۆ ئەوەی خۆشەویستی نێوانتان بەردەوام ڕوو لە زیاد بوون بێت .
 
5-كاتێك هاوسەرەكەت قسەت بۆ دەكات گوێی بۆ بگرەبە بێ نرخ لە قسەكانی مەڕوانە  و كاتێك لەگەڵی دادەنیشی گاڵتەی  پێ مەكە.
 
6-پشوەكان بەیەكەوە بەسەر ببەن و دووربكەوەرەوە لەوەی كە پشوەكانت بەتەنها بەسەر ببەیت چونكە خێزان و هاوسەرەكەت پێویستیان بەوە هەیە پشوەكان لەگەڵ تۆ بەسەر ببەن .
 
7-ئافرەت بەوە توڕە دەبێت بەردەوام هاوسەرەكەیی سەرقاڵی  قسەكردن بێت بە مۆیایل بەتایبەت ئەو كاتانەی لە ماڵەوەیە .
 
8-ئافرەت ئارەزوو دەكات هاوسەرەكەی یارمەتی بدات لە بەجێهێنانی ئەركی ماڵدا و بەمە دڵخۆش دەبێت  ،بەڵام كاتێك تۆی پیاو خۆت دوورە پەرێز دەگریت لە هەموو كارێك ئەوە دڵنیابە خانمەكەت ئەمەی پێ خۆش نیە .
how to take naltrexone ldn naltrexone side effects naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 786
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
رێنماییەكی گرنگ بۆ ئافرەتان ...
‌پیاوان لەم هەڵانە دوور بكەونەوە ...
‌10 ڕەفتار وادەكات باوكێكی سەركەوتووبیت ...
‌چۆن میوە و سەوزە لەیەكتر جیا دەكەیتەوە ؟ ...
‌لەتەمەنی 20 ساڵیەوە لەم 10 ڕەفتارە دوور بكەوەرەوە ...
‌بەوێنە ..كرێكارێك وایكرد شازادە ولیام غیرە لە هاوسەرەكەی بكات ...
‌مانای لێدان و پیاكێشان لە خەودا ...
‌ژیانی هاوسەرگیری لەم دۆخانەدا دەكەوێتە مەترسیەوە ...
ئەم كەسەی دەوێت بۆ هاوسەرگیری ...
٨ کار دەبێت هەموو شەوێک پێش خەوتن بیانکەیت ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll