‌چۆن میوە و سەوزە لەیەكتر جیا دەكەیتەوە ؟
15/09/2016
بەمنداڵی وایان لە ئێمە گەیاند بوو کە هەر ڕووکێک بەرەکەی شیرین بێت و پێویست بە کوڵاندن نەکات ئەوا میوەیە، بەڵام جیاکردنەوەی میوە و سەوزە ئەوەندە ئاسان نییە، بۆ نموونە:
 
برۆکلی و قەڕنابیت بە گۆپکە یاخود گوڵ دادەنرێن، لەهەندێک وڵات لە بری ئەوەی بڵێیت سەلکێک قەرنابیتم دەوێت دەبێ بڵێیت : بێ زەحمەت گوڵیکم بۆ بکێشە!
 
تەماتە و باینجان و زەیتوون و کولەکەی سەوز و زەرد  وخەیار و شووتی و بیبەر و بامییە، ئەمانە هەموویان میوەن، بەڵی زەیتوونی و کولەکەش! بەلاتەوە سەیرنەبێت لەرووی زانستییەوە ئەمانە گوڵن و دواتر دەگۆڕین بۆ بەر، جگە لەوەی  تۆیان تێدایە .
 
تەماتە دەتوانرێت لە خێزانی تووش پۆلێن بکرێت بەهۆی جۆری پێکهاتەکەی و زۆری ڤیتامین سی تیادا.
 
پاقلە و لۆبیا و بازێلا: ئەمانە تۆون و بەر نین لە کاتێک پیاز و سیر سەلکن و گێزەریش ڕەگە.
 
گەنمە شامی دەکرێت وەکو دانەوێڵە پۆڵێن بکرێت  لە هەمان کاتیش چونکە هێلکەدانی تێدایە بە میوە ش دادەنرێت.
 
لەهەمووی سەیرتر مۆزە،  نەخێر مۆز میوە نییە بەڵکو بە گیا دادەنرێت، چونکە پێکهاتەکەی لەگژ وگیا نزیکترە و هەمان ئەو ڕیشاڵانەی تێدایە کە لە پێکهاتەی دار هەیە.
 
فستق و گوڵە بەڕۆژە و جۆرەکانی چەرەزات، ئەمانەش بەر نین بەڵکو  هەموویان بە تۆو پۆلێن دەکرێن، چونکە ئێمە توێکڵەکەی فڕێ دەدەین وتۆوەیەکەی دەخۆین.
 
بەشێوەیەکی گشتی ئەو ڕووکانەی کە تۆیان تێدا هەیە  بە میوە پۆلێن دەکرێن، چونکە هێلکەدانی گوڵەکە دەگۆڕێت بۆ بەر، بەڵام دەبێت چینی دەوری تۆیەکە بخورێت ، لەکاتێک سەوزە بەشێکە لە ڕووەک و لەوانەیە هەموو ڕووەکەکە بگرێتەوە گوڵەکەی نەبێت.
ژماره‌ی بینین‌ : 610
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
رێنماییەكی گرنگ بۆ ئافرەتان ...
‌پیاوان لەم هەڵانە دوور بكەونەوە ...
‌10 ڕەفتار وادەكات باوكێكی سەركەوتووبیت ...
‌چۆن میوە و سەوزە لەیەكتر جیا دەكەیتەوە ؟ ...
‌لەتەمەنی 20 ساڵیەوە لەم 10 ڕەفتارە دوور بكەوەرەوە ...
‌بەوێنە ..كرێكارێك وایكرد شازادە ولیام غیرە لە هاوسەرەكەی بكات ...
‌مانای لێدان و پیاكێشان لە خەودا ...
‌ژیانی هاوسەرگیری لەم دۆخانەدا دەكەوێتە مەترسیەوە ...
ئەم كەسەی دەوێت بۆ هاوسەرگیری ...
٨ کار دەبێت هەموو شەوێک پێش خەوتن بیانکەیت ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll