‌لەتەمەنی 20 ساڵیەوە لەم 10 ڕەفتارە دوور بكەوەرەوە
10/09/2016
كاتێك مرۆڤ دەگاتە تەمەنی 20 ساڵی زۆر كات خەون و هیوای گەورەی هەیە بۆ ئەوەی بە ئامانجەكانی بگات ، لەم تەمەنەدا مرۆڤ زۆر چالاكە ، پێگەی (businessinsider ) چەند ڕەفتارێكی دیاریكردوە كە پێویستە مرۆڤ كاتێك دەچێتە تەمەنی 20 ساڵیەوە بە تەواوەتی وازیان لێبهێنێت .
 
1- نە نوستن بە بڕی پێویست : لەم هەڵەیە دوور بكەوەرەوە جەستەی تۆ پێویستی  بە 8 كاتژمێر نوستن هەیە ، ئەمە یارمەتیت دەدات لە ڕوی بیركردنەوەوە چالاكتر بیت و توڕە و هەڵەشە نەبیت .
 
2- بەكارنەهێنانی كرێمی دژە خۆر : بەدڵنیاییەوە تەمەنت 20 ساڵە پێستت جوان و گەشاوەیە ڕەنگە وا بیر بكەیتەوە بەكارهێنانی كرێمی دژە خۆر بۆ پێستت پێویست نیە بەڵام ئەم بیركردنەوەیە هەڵە و ئەوە بهێنەرە پێش چاوی خۆت كاتێك دەچیتە تەمەنەوە ئەوە پێستت تەواوی كاریگەری و زیانەكانی تیشكی خۆری لەسەر دەردەكەوێت .
 
 
3- نەخواردنەوەی ئاوی پێویست : بۆ ئەوەی مێشكت بە توانا بێت و جەستەت بەهێز بێت و توانای وردبونەوەت زۆر بێت ئاو زۆر بخۆرەوە.
4- نەخواردنی نانی بەیانی : زۆرێك لە گەنجەكان خواردنی نانی بەیانی پشتگوێ دەخەن ، بۆ ئەوەی جەستەت بە توانا بێت ئەوە ژەمی بەیانیان بخۆ .
 
5- خەمخواردن لە كێشە و گرفتەكان : لەم هەڵەیە دوور بكەوەرەوە و لە پەستانە دەرونیەكا خۆت ڕزگار بكە .
 
6- جگەرە كێشان : ئەمە یەكێكە لە خوە خراپەكانی هەرزەكاران لەم ڕەفتارە دوور بكەویتنەوە تەندروست و سەلامەت دەبیت .
 
7- نوستن بە ماكیاجەوە : كچان لەم تەمەنەدا ڕەنگە بەكارهێنانی ماكیاج و كەرەستەكانی جوانكاری یەكێك بێت لە خەون و ئارەزوەكانیان ، بەڵام ئەوەتان بیربێت نوستن بە ماكیاجەوە زیان بە پێستتان دەگەیەنێت .
 
8- خواردنی خۆراكی لە قتونراو و خۆراكە دروستكراوەكان : ئەمە كێشت زیاد دەكات و بۆ جەستەت تەندروست نیە باشتر وایە لێی دوور بكەویتەوە .
 
9- خواردنی خۆراك لە درەنگانی شەودا : ئەمە كێشی نوستنت بۆ دروست دەكات و باشتر وایە لێی دوور بكەویتەوە .
 
10- كچان هاوشێوەی ماكیاج ئارەزووی لەپێكردنی پێڵاوی پاژنە بەرز دەكەن ، بەڵام ئەمە مەكە بە خویەكی بەردەوام و تەنها بۆ شوێنە تایبەتەكان بەكاریبهێنە بۆ ئەوەی لەو تەمەنەوە توشی ئازاری پشت و جومگەكان نەبیت .
ژماره‌ی بینین‌ : 846
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
رێنماییەكی گرنگ بۆ ئافرەتان ...
‌پیاوان لەم هەڵانە دوور بكەونەوە ...
‌10 ڕەفتار وادەكات باوكێكی سەركەوتووبیت ...
‌چۆن میوە و سەوزە لەیەكتر جیا دەكەیتەوە ؟ ...
‌لەتەمەنی 20 ساڵیەوە لەم 10 ڕەفتارە دوور بكەوەرەوە ...
‌بەوێنە ..كرێكارێك وایكرد شازادە ولیام غیرە لە هاوسەرەكەی بكات ...
‌مانای لێدان و پیاكێشان لە خەودا ...
‌ژیانی هاوسەرگیری لەم دۆخانەدا دەكەوێتە مەترسیەوە ...
ئەم كەسەی دەوێت بۆ هاوسەرگیری ...
٨ کار دەبێت هەموو شەوێک پێش خەوتن بیانکەیت ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll