‌ڕێگایەك بۆ چارەسەركردنی زیپكە
02/09/2016
سركەی سێو بەدژە بەكتریا و كەڕویەكی بەهێز دادەنرێت لەبەرئەوە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ چارەسەری زیپكەی ڕوخساربەم شێوەیە.

1-دەتوانرێت بڕێك سركەی سێو تێكەڵاوی ئاو بكرێت دواتر بدرێت لەو شوێنەی ڕوخسار كەزیپكەی پێوەیە بۆماوەی چەند خولەكێك
بەڕوخسارەوە بهێڵرێتەوە  دواتر بەلۆكەیەكی خاوێنی شێدار پاک بكرێتەوە .

2-دەتوانرێت چەند دڵۆپێك سركەی سێو بخرێتە سەر شوێنی زیپكەكە ئێوارە هەتا بەیانی ڕۆژی داهاتوو دوای ئەم ماوەیە ڕوخسار بەئاوی شلەتێن خاوێن بكرێتەوە  ئەمە چارەسەرێكی خێرایە.

3-خواردنەوەی تێكەڵەیەك كەپێكهاتبێت لەپەرداخێك ئاو لەگەڵ یەك كەوچك سركە وكەوچكێك هەنگوین یارمەتی كردنە دەرەوەی ژەهری كۆبوەوەی ناو جەستە دەدات و پێست جواندەكات ،دەتوانرێت ئەم تێكەڵەیە ڕۆژانە جارێك یان دوو جار بخورێتەوە یان تێكەڵاوكردنی سركەی سێو لەگەڵ زەڵاتە ئەمەش  بەسودە بۆ جەستە .

4-باشتر وایە پێش ئەوەی ئەم جۆرە سركەیە بدرێت لە ڕوخسار چەند دڵۆپێكی بدرێت لە پێستی دەست بۆ ئەوەی بزانن پێستان هەستیاری هەیە بۆ ئەم سركەیە یان نا ئەگەر پێستی دەست توشتی هەستیاری و سوربونەوە بكات ئەوە نابێت سركەی سێو بدرێت لەپێستی ڕوخسار .
ژماره‌ی بینین‌ : 2430
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك زیان به‌ گورچیله‌ ده‌گه‌یه‌نێت ...
حەوت جۆری خۆراک لە ساردکەرەوەکەدا هەڵمەگرە ...
‌كاریگەریەكانی نائارامی دەرونی لەسەر تەندروستی و چۆنیەتی چارەسەركردنی ...
6 ڤیتامین مێشكی مرۆڤ بەهێز دەكەن ...
سترێس زیانی بۆ خانمان هەیە ...
دوای نانخواردن سێکس مەکەن ...
‌مەترسی لەسەر تەندروستی منداڵ دروست دەكات ...
‌سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی‌ بنێشتان زانیوه‌؟ ...
سوودەکانی خواردنی پیاز ...
‌تێكەڵەیەك بۆ چارەسەری هەڵوەرینی قژ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll