‌هۆكارەكانی ساردی دەست و پەنجەكان
31/08/2016
هەندێك كەس بەردەوام هەست بە ساردی دەستەكانیان دەكەن ، ئەمانە چەند هۆكارێكن بۆ ئەم بابەتە .

1- كەم خوێنی : ئەو كەسانەی كێشەی كەمخوێنیان هەیە واتە خڕۆكە سورەكانی خوێن بە بڕی پێویست نیە و بەمەش ئۆكسجینی پێویست ناگات بە شانەكانی لەش ، بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتەش پێویستە بەردەوام خواردن و خواردنەوەی پڕ بەها بخورێت .

2- نەخۆشی شەكرە : ئەو كەسانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە ئەوە كێشەی ساردی دەست و پەنجەكانیان هەیە ، ئەو كەسانەی توشی هەر جۆرێك لە جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە ببن مانای وایە ئاستی شەكری گلوكۆز لە خوێنیاندا سروشتی نیە .

3- لاوازی بەرگری لەش و توشبوون بە نەخۆشی ڕۆماتیزمە یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی سڕ بوون و ساردبونەوەی دەست و پەنجە ، ئەم نەخۆشیە كار دەكاتە سەر جومگە و ئێسك و خوێن و پێست و چەند ئەندامێكی دیكەی جەستە ، لەبەر ئەوە كاتێك توشی ڕۆماتیزمە بویت ئەوە بە زوترین كات چارەسەر وەربگرە .

4- ڕەق بوونی پێست : واتە ڕەقبوونی شانەكانی پێست و و ئەو ڕیشاڵانەی لەناو دەستدا هەیە پشتیوانی لە بەهێزبوونی ئەندامەكانی جەستە دەكەن ، ئەم نەخۆشیە كار دەكاتە سەر كۆئەندامەكانی ناوەوەی جەستە و هەرسی گەدە .





ژماره‌ی بینین‌ : 881
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
رێنماییەكی گرنگ بۆ ئافرەتان ...
‌پیاوان لەم هەڵانە دوور بكەونەوە ...
‌10 ڕەفتار وادەكات باوكێكی سەركەوتووبیت ...
‌چۆن میوە و سەوزە لەیەكتر جیا دەكەیتەوە ؟ ...
‌لەتەمەنی 20 ساڵیەوە لەم 10 ڕەفتارە دوور بكەوەرەوە ...
‌بەوێنە ..كرێكارێك وایكرد شازادە ولیام غیرە لە هاوسەرەكەی بكات ...
‌مانای لێدان و پیاكێشان لە خەودا ...
‌ژیانی هاوسەرگیری لەم دۆخانەدا دەكەوێتە مەترسیەوە ...
ئەم كەسەی دەوێت بۆ هاوسەرگیری ...
٨ کار دەبێت هەموو شەوێک پێش خەوتن بیانکەیت ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll