‌نیشانە باوەكانی شێرپەنجەی خوێن لە منداڵدا
27/08/2016
شێرپەنجەی خوێن چی یە؟ 
 
بریتییە لە دروستبوونی شێرپەنجە لەو خانانەی كە سەرچاوەی دروستكردنی خوێنن لە لەشی مرۆڤدا كە ئەویشلە مۆخی سووری ئێسكە.
هەموو خانەیەكی خوێن دووای تەواوبوونی تەمەنی خۆی دەشكێت و لەناودەچێت، بەڵام لەو کەسانەی کە دووچاری شێرپەنجەی خوێن دەبن پرۆسەکە بەم شێوەیەی لێدێت:
 
مۆخی ئێسک خانە و خڕۆکەی نائاسایی دروست دەکات، ئەم خانانەش بریتیین لە خانەی شێرپەنجەیی و سیفەتێکی نەخوازراویان هەیە ئەویش ئەوەیە کە تێک ناشکێن و لەناو ناچن و بڵاودەبنەوە بەناو خانە ئاساییەکانی دیکەی خوێندا و دەبنە کۆسپ لەبەردەم ئیشی خڕۆکە ئاساییەکانی خوێندا.
 
شێرپەنجەی خوێن، یەكێكە لە باوترین جۆرەكانی شێرپەنجە كە منداڵ توشی دەبێت، ڕێژەی توشبوونی لە سلێمانی و دەورو بەری لەساڵی 2014 و 2015 دا نزیكەی (42) حاڵەت دەستنیشان كراوە، لەو ڕێژەیەش (28) یان كوڕە و (14)یان كچ بوە. 
 
نیشانەكانی شێرپەنجەی خوێن لە منداڵدا : 
 
نیشانەكانی شێرپەنجەی خوێن لە منداڵێكەوە بۆ منداڵێكی دیكە جیاوازە، نیشانەكانی شێرپەنجەی خوێنی درێژخایەن بەگشتی لەسەرخۆ دەردەكەوێت بەڵام ئەوانەی شێرپەنجەی خوێنی كورتخایەنیان هەیە نیشانەكانی لەپڕ دەردەكەون.
 
بوونی ئەم نیشانانە مەرج نی یە تەنها لە شێرپەنجەی خوێندا هەبن، بەڵكو لە چەندین نەخۆشی دیكەی لەشدا ڕوودەدەن و تەنها پزیشك دەتوانێ‌ دڵنیا ببێت. 
 
نیشانە باوەكان:
 
 - خوێن بەربوون لە پووكدا یاخود لووت، دەركەوتنی پەڵەی سوور لە ژێر پێست دا. 
 - ئازارو ناڕەحەتی و ئاوسان لەناو سك ( ئاوسانی سپڵ و جگەر ).
 - ناڕەحەتی لە هەناسە داندا ، هەستكردن بە هیلاكی. 
 - زوو زوو توشی هەوكردن دەبن. 
 - گەورەبوونی لیمفە خانەكان بەتایبەت لە مل و بنباڵدا. 
 - بوونی ئازار لە ئێسك و جومگەكاندا. 
 - كەم خوێنی.
 
ڕێگاكانی چارەسەر: 
 
چارەسەر بە شێوەیەكی سەرەكی بەندە لەسەر جۆرەكەیی و قۆناغی شێرپەنجەكە، كە هەواڵی دڵخۆشكەر ئەوەیە وەرگرتنی چارەسەر لە منداڵی توشبوو بە شێرپەنجە باشتر وەڵامدانەوەی هەیە یاخود لەشی منداڵ باشتر كاریگەری هەیە بۆ چارەسەر بە بەراورد بە گەورەكان، بەگشتی ئەم جۆرە چارەسەرانە بەردە ستن ؟ 
 
 - چارەسەری كیمیایی، لەكاتی چارەسەری كیمیاویدا نەخۆشەكە پێویستی بە چارەسەری یارمەتیدەر (ئازار شكێن و ئەنتیبایۆتیك ) هەیە و پێ‌ ی دەدرێت.
 - چارەسەر بە تیشك 
 - ( زرع ) چاندنی مۆخ 
 - چارەسەری بایالۆجی 
 - نەشتەرگەری 
 
ئا/هۆبەی كۆنتڕۆڵی شێرپەنجەی ب.گ.تەندروستی سلێمانی
ژماره‌ی بینین‌ : 682
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll