‌سێ ڕەفتار لە دودڵی بەردەوام ڕزگارت دەكات
25/08/2016
بەردەوام هەست بە دوودڵی و نائارامی دەرونی دەكەیت ؟ یان ناوبەناو ئەم حاڵەتەت تیادا دەردەكەوێت؟ هەوڵبدە سوود لەم ڕێنماییانە وەربگریت بۆ ئەوەی لە ڕوی دەرونیەوە ئارام بیت و چیتر دودل و خەمبار نەبیت .

- دوور بكەوەرەوە لە زۆر خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی كافاین لە پێكهاتەیاندا هەیە : كاتێك قاوە دەخۆیتەوە ئەوە توانای مێشكت زیاتر دەبێت بەڵام لە هەمان كاتدا هۆكارێكە بۆ نائرامی دەرونی و دوودڵی بەردەوام ، ئەگەر زۆر قاوە دەخۆیتەوە خەوڵبدە كەمی بكەیتەوە و لەجیاتی ئەوە چای سەوز بخۆرەوە .

- لە خواردنەوەی مەی بوەستە : هەندێكجار زۆرێك لەو كێشانەی بۆ خێزانەكان دروست دەبێت لە ئەنجامی خواردنەوەی مەیەوە دەبێت بەتایبەت ئەگەر بە بڕێكی زۆر بخورێتەوە ، بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی دەرونی بكەیت باشتر وایە لە خواردنەوەی مەی و تەواوی ئەو خواردنەوانەی كهول لە پێكهاتەیاندا هەیە دوور بكەویتەوە .

- لەجگەرە كێشان بوەستە : ئەگەر بەردەوام هەست بەوە دەكەیت دەرونت نائارامە ئەوە لەم  خولەكەوە لە كێشانی جگەرە دوور بكەوەرەوە ، ڕەنگە كێشانی جگەرە لەڕوی دەرونیەوە ئارامت بكاتەوە بەڵام ئەمە واتلێدەكات خوی پێوە بگریت و بێ كێشانی جگەرە باری دەرونیت تێكبچێت و نەتوانی بەسەر ڕەفتار و توڕە بونەكانتدا زاڵ ببیت .
ژماره‌ی بینین‌ : 769
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
رێنماییەكی گرنگ بۆ ئافرەتان ...
‌پیاوان لەم هەڵانە دوور بكەونەوە ...
‌10 ڕەفتار وادەكات باوكێكی سەركەوتووبیت ...
‌چۆن میوە و سەوزە لەیەكتر جیا دەكەیتەوە ؟ ...
‌لەتەمەنی 20 ساڵیەوە لەم 10 ڕەفتارە دوور بكەوەرەوە ...
‌بەوێنە ..كرێكارێك وایكرد شازادە ولیام غیرە لە هاوسەرەكەی بكات ...
‌مانای لێدان و پیاكێشان لە خەودا ...
‌ژیانی هاوسەرگیری لەم دۆخانەدا دەكەوێتە مەترسیەوە ...
ئەم كەسەی دەوێت بۆ هاوسەرگیری ...
٨ کار دەبێت هەموو شەوێک پێش خەوتن بیانکەیت ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll