خوویەک هێندەى جگەرەکێشان مەترسی تەندروستى هەیە
25/08/2016

گۆشەگیرى و تەنیایی بە تەنیا گرفتى دەروونى نین و بە تەنیاش جێکەوتى کۆمەڵایەتیان لێناکەوێتەوە و بەڵکو هۆکارى دروستبوونى گرفتى جەستەییشن.

توێژەرانى زانکۆى هارڤارد توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا لەبارەى پەیوەندى نێوان تەنیایی و ئاستى پرۆتینێک کە دەبێتە هۆى کلۆبوونى خوێن و گەیشتنە ئەو دەرەنجامى تەنیایی هێندەى جگەرەکێشان کوشندەیە.

بەگوێرەى توێژینەوەکە گۆشەگیرى و تەنیایی دەبێتە هۆى ناردى چەند سیگناڵێک و بەمەش رێژەى پرۆتینى کلۆبوونى خوێن زۆرتر دەبێت کە بە "فایبرینۆجین" ناسراوە.

رێژەى پرۆتینی "فایبرینۆجین"ی ناو خوێنى ئەو کەسانەى تەنیا پێنج هاوڕێیان هەیە بە رێژەى %٢٠ لەو کەسانە زیاترە کە ژمارەى هاوڕێیانیان ٢٥ کەسە، بەرزبوونى ئەم پرۆتینەش دەبێتە هۆى جەڵتەى دڵ و مێشک و گەلێک گرفتى ترى تەندروستى بۆ جەستە دروست دەکات.

توێژینەوەکە باس لەوەش دەکات کە کاریگەرى کۆمەڵایەتى گەلێک لە کاریگەرى خۆشگوزەرانى و باشبوونى بارى داراییە و ئەو کەسانەى کۆمەڵایەتین بە رێژەیەکى زیاتر تەندروستترن.

توێژینەوەکانى پێشوو ئەوەیان دەرخست بوو کە لاوازى سیستمى بەرگرى و بەرزبوونەوەى پەستانى خوێن هۆکارى مردنى ناوادەن و بەڵام توێژینەوە نوێیەکان جەخت لەوە دەکەنەوە ئەگەرى جەڵتەى دڵ و مێشک لە کەسانى کۆمەڵایەتیدا بە ڕیژەى %٣٠ کەمترە تا ئەو کەسانەى گۆشەگیرن.

 کۆمەڵایەتى بوون حەزی ئەنجامدانى چەند کارێک دروست دەکات وەک سەردانى پزیشک و گەشتکردن و ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى ساڵانە و چەندانى شتى تر کە بە قازانجى تەندروستى کەسەکە دەگەڕێتەوە.

ژماره‌ی بینین‌ : 988
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll