باسی خۆشەویستە کۆنەکەت مەکە
24/08/2016

هەمیشە خانمان ئارەزوودەکەن کە بەسەرهاتەکانی ژیانیان بۆ ئەو کەسە باس بکەن کە خۆشیان دەوێت و ئارەزوو دەکەن بیکەنە هاوبەشی ژیانیان، بەڵام شارەزایەکی کۆمەڵناسی و پەیوەندییەکانی نێوان دوو ڕەگەز، باس لەوەدەکات کە هەندێک بەسەرهاتی ڕابردوو هەیە نابێت لای خۆشەویستە نوێیەکەت یان هاوسەرەکەت باسی بکەیت، چونکە دواجار زیان بەخۆت دەگەیەنێت و ڕەنگە ببێتەهۆی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندیەکەنت.

هەرچەندە خۆشەویستی پێشووت کەسێکی باش بووبێت، هەرگیز باس لەوە مەکە و بڵێیت "ئەم ڕەفتارە بیری خۆشەیستە کۆنەکەمی خستمەوە و کەسێکی زۆر باش بوو"، ئەمە هەڵەیە کاریگەری دەخاتە سەر خۆشەویستە نوێیەکەت.

هەرگیز مەڵێ کە من زۆرباش بووم بۆ خۆشەویستی پێشووم، چونکە خۆشەویستەکەت بیر لەوەناکاتەوە کە تۆ چۆنی و ڕەفتارت چۆن بووە، بەڵکو دەپرسێت کە بۆچی ئەو هەواڵەی پێدەدەیت هۆکاری چییە؟

کەسایەتی مرۆڤ لە گۆڕاندایە بەدرێژایی مێژوو، ئەگەر ویست هەواڵێک دەربارەی ڕەفتارێکی خۆت بگەیەنیت کە شانازی پێوە دەکەیت، ئەوا چاوەڕێکە خودی خۆی بتناسێت.

باس لەوەمەکە کە چەندجار خۆشەویستیت کردووە و کێت خۆشویستووە، چونکە خۆشەویستە نوێیەکەت یان هاوسەرە نوێیەکەت هەست بە ئەمان نەکات ڕەنگە بۆچوونی خراپی لادروست بێت.

هەر نیشانەیەک یان وێنەیەک کە ببێتەهۆی بیر هێنانەوەت بە خۆشەویستی ڕابردوو و باسکردنی، هەڵەیە و خۆشەویستە نوێیەکەت سارد دەکاتەوە و دوور دەکەوێتەوە.
زۆر باسی خۆت مەکە بەوەی زۆر جوانیت یان چەند کەس تۆی خۆشدەوێت و سەرسامە پێت، چونکە غیرە دەکات و دەروونیەن نائارام دەبێت بەرامبەرت.

 

 

 

ژماره‌ی بینین‌ : 810
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
رێنماییەكی گرنگ بۆ ئافرەتان ...
‌پیاوان لەم هەڵانە دوور بكەونەوە ...
‌10 ڕەفتار وادەكات باوكێكی سەركەوتووبیت ...
‌چۆن میوە و سەوزە لەیەكتر جیا دەكەیتەوە ؟ ...
‌لەتەمەنی 20 ساڵیەوە لەم 10 ڕەفتارە دوور بكەوەرەوە ...
‌بەوێنە ..كرێكارێك وایكرد شازادە ولیام غیرە لە هاوسەرەكەی بكات ...
‌مانای لێدان و پیاكێشان لە خەودا ...
‌ژیانی هاوسەرگیری لەم دۆخانەدا دەكەوێتە مەترسیەوە ...
ئەم كەسەی دەوێت بۆ هاوسەرگیری ...
٨ کار دەبێت هەموو شەوێک پێش خەوتن بیانکەیت ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll