‌ئەو نیشانانەی کە نابێت لە ماوەی دووگیانیدا پشتگوێ بخرێت
22/08/2016
ماوەی نۆ مانگی دووگیانی کاتێکی زۆر هەستیارە و دەبێت زۆر بە وردی چاوێری هەر گۆڕانکارییەک بکرێت کە لە جەستە و ژیانی دایکدا روودەدات و لە ئەگەری بوونی هەر مەترسییەکدا پەیوەندی بە پزیشکی تایبەتەوە بکرێت.
 
ئەگەر هەستت بە یەکێک لەم گۆڕانکارییانە کرد سەردانی پزیشک بکە:
 
تا  وبەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
 
ئەگەر پلەی گەرمی لەشت لە ٣٧ پلە بەرزتر بوو کەچی  کۆکە و هەڵامەت یان هەر نیشانەیەکی تری سەرمابوونت نەبوو ئەوا دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت، چونکە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش زیان بە تەندروستی کۆرپەلە دەگەینێت.

خوێن بەربوون یان بینینی خوێن
 
زۆر جار دایکان لە سەرەتای دووگیانیدا پەڵەی خوێنیان هەیە، کە  ئەمەش حاڵەتێکی ئاساییە و پێویست بە ترس و نیگەرانی ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە پزیشک بتبینیت. بەڵام ئەگەر هەستت کرد خوێن بەربوونەکەت زیاد دەکات و ئازار لە لایەکی سکتدا دروست دەبێت ئەوا دەبێت چارەسەری پێویست وەربگریت.

ئەگەر هەستت بە تینوێتی زۆر کرد
 
هەندێک لە دایکان لە ماوەی دووگیانیدا توشی وشکبوونەوە دەبن، لە ناکاو تینویان دەبێت و هەست بە ماندوێتی و بیزاری دەکەن و لەگەڵ ئەوەشدا رەنگییان زەرد دەبێت. ئەمانەش هەمووی نیشانەی وشکبوونەوەیە و پێویستە دایکەکە ئەوە بزانیت وشکبوونەوە منداڵ لەناو دەبات، هەر بۆیە دەبێت بڕی زۆر ئاو بخواتەوە و پزیشک پشکنینی تایبەت و سۆناری بۆ بکات.
 
سەرئێشەی زۆر
 
ئەگەر هەستت بە سەر ئێشەی زۆرکرد بە جۆرێک ماوەی دوو بۆ سێ رۆژ و بەردەوام و بێ وەستان بێت، مانای وایە توشی ژەهراوی بوونی دووگیانی بوویت. ژەهراوی بوونی دووگیانیش مەترسی لەبارچوون و منداڵبوونی پێشوەخت دروست دەکات.
free abortion pill abraham.thesharpsystem.com the abortion pill
ژماره‌ی بینین‌ : 1141
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll