‌ئایا گیراوەی ئاو و لیمۆ بۆ سوتاندنی چەوری بەسوودە؟
19/08/2016
وا لە ناو خەڵكیدا باوە، كە گیراوەی ئاو و لیمۆ بۆ سوتاندنی چەوری سوودی زۆرە و بەشێك لە هاوڵاتیان بە تایبەت ئەوانەی كە بە دەست بوونی چەوری كەڵەكە بوو دەناڵێنن، بەكاری دەهێنن بەڵام ئایا ئەم گیراوەیە سوتێنەرە و كاریگەری جێ‌ دەهێڵێت ناوەندە تەندروستیە جیهانیەكان لەمبارەیەوە چی دەڵێن؟
 
- ئاو و پەیوەندی بە دابەزینی كێش و سوتاندنی چەوری.
 
ئاوی خاوێن و رێگە پێدراو بۆ خواردنەوە، بە شێوەیەكی ئاسایی ڕۆڵ دەبینێت لە سوتاندنی چەوریدا و بە بنەمایەكی گرنگی دابەزینی كێش لێی دەڕوانرێت بە پێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری Obesity بڵاوكراوەتەوە، خواردنەوەی دوو پەرداخ ئاو بەر لە خواردنی ژەمەكان ڕۆڵ دەبینێت لە دابەزاندنی كێشدا، بەو پێیەی ئاو لەگەدەدا جێگە دەگرێت و كەسەكان زوو هەست بە تێربوون دەكات، جیا لە دابەزینی كێش ئاو چەوری كەڵەكە بووی جەستەش دەسوتێنێت.
 
- لیمۆ و دابەزینی كێش و لە ناوبردنی چەوری.
 
لیمۆ، یەكێك لە میوە دیارەكان كە لە پۆلێنی مزرەمەنیەكاندا هەژمار كراوە و بە بوونی رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین c بە ناوبانگە، هاوكات بە هۆی بوونی (بۆلیفینۆل) وەك دژە ئۆكسیدێك ناودێر كراوە.

بە پێی زۆرینەی لێكۆڵینەوەكان مزرەمەنیەكان بە گشتی ڕۆڵ دەبینن لە كەمكردنەوەی كێشدا بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی بڵاوكراوە لە گۆڤاری، "Clinical Biochemistry and Nutrition" توێكڵی لیمۆ زۆرینەی لە (بولیفینۆل) پێك دێت، ئەم پێكهاتەیە ڕۆڵ دەبینێت لە پاراستنی جگەر ڕێگەش لە كەڵەكە بوونی چەوری و زیاد بوونی كێش دەگرێت، بە گشتی ڤیتامین c هۆكارە لە دابەزاندنی كێشدا.
 
هەر بە پێی هەمان توێژینەوە ڕیشاڵەكانی لیمۆ كە پێكهاتەی (كالبكتین)ی تێدایە ئەم پێكهاتەیەش هەستكردن بە برسێتی كەم دەكەنەوە و چالاكیەكانی گەدە لە ئاستێكدا ڕادەگرن كە جەستە پێویستی پێیەتی.

- تێكەڵەكە سوودی هەیە..
 
لێكۆڵەران دەڵێن گیراوەكە سوودی هەیە، بەڵام دەبێت هەوڵ بدرێت لیمۆ لە ڕەنە بدرێت و بە توێكڵەكەیەوە بە كار بێت نەك تەنها سوود وەرگرتن لە ئاوگی لیمۆكە و ڕیشاڵەكانی.
 
شارەزایان هەر ئەمە بە چارەسەر نابینن لە دابەزینی كێش و كەمكردنەوەی چەوری بەڵكو پەیوەست بوون بە خشتەیەكی گونجاو بۆ خواردن و كەڵك وەرگرتن لە سەوزە و میوەكانیش بە هەند بینراوە.
 
ئا/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ژماره‌ی بینین‌ : 915
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll