‌10 ڕاستی لەسەر سێو
17/08/2016
ڕەنگە بیستبێتت كە دەڵێن " ڕۆژانە سێوێك بخۆ و پزیشك مەبینە " ئەگەر تۆ یەكێكیت لەو كەسانەی ئارەزووی خواردنی ئەم میوەیە دەكەیت ئەوە پێویستە 10 نهێنی لەسەر ئەم میویە بزانیت .
 
1- بونی پێكهاتەی "فلاڤینۆید " لەناو سێودا مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجە و نەخۆشیەكانی دیكە جگە لەوەش پێكهاتەی " فلۆرزین " كە لەناو سێودا هەیە  زۆر بەسوودە بۆ پاراستنی ئێسكەكان بەتایبەت بۆ خانمان لەدوای تەمەنی 40 ساڵیەوە.
 
2- ئەو دایكانەی لەماوە سكپڕیدا سێوێك ئەخۆن ئەگەری توشبوونی منداڵەكانیان بەنەخۆشی ڕەبۆ زۆر كەم دەبێتەوە .

3- ئەو ڕیشاڵانەی لەناو سێودا هەیە هەرسی گەدە چالاك دەكات و چارەسەرە بۆ قەبزی و باشترین خۆراكە بۆ خاوێن كردنەوەی قۆلۆن .
 
4-ئاستی هیمۆگلۆبینی ناو خوێن بەرز دەكاتەوە  لەبەر ئەوە ئەگەر كێشەی كەمخوێنیت هەیە ئەوە پێویستە ڕۆژانە یەك سێو بخۆیت .
 
5- ئەگەری كلۆربوونی ددان كەمدەكاتەوە و بەكتریا و ڤایرۆسی ناو دەم لەناو دەبات .

6- ئەو تاقیكردنەوانەی لەسەر مشك ئەنجامدراوە لە زانكۆی " كۆرنیل " ئەوەیان سەلماندوە خواردنی سێو مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبوون بە زەهایمەر .
 
7-سێو گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان كەمدەكاتەوە ،بۆ ئەوەی لە توشبوون بە نەخۆشیەكانی شیچرپەنجە پارێزراو بیت ڕۆژانە سێوێك بخۆ .
 
8- ئەو پەكتیەنەی لەناو سێودا هەیە  پێویستی جەستە بە ئەنسۆلین كەمدەكاتەوە ، ئەمەش زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە .

9- توێژینەوەیەك كە لێكۆڵەرەوانی بەڕازیل ئەنجامیان داوە تیایدا هاتوە دەكرێ خواردنی سێوێك لە ڕۆژدا بۆ دابەزاندنی كێش بەكاربهێنرێت .
 
10- ئەو دایكانەی لەماوەی دوگیانیدا لە هەفتەیكدا چوار سێو بخۆن ئەوە منداڵەكانیان تەندروست باش دەبن و لە توشبوون بە نەخۆشیەكانی سوڕی خوێن و دڵ پارێزراو دەبن .
ژماره‌ی بینین‌ : 837
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
رێنماییەكی گرنگ بۆ ئافرەتان ...
‌پیاوان لەم هەڵانە دوور بكەونەوە ...
‌10 ڕەفتار وادەكات باوكێكی سەركەوتووبیت ...
‌چۆن میوە و سەوزە لەیەكتر جیا دەكەیتەوە ؟ ...
‌لەتەمەنی 20 ساڵیەوە لەم 10 ڕەفتارە دوور بكەوەرەوە ...
‌بەوێنە ..كرێكارێك وایكرد شازادە ولیام غیرە لە هاوسەرەكەی بكات ...
‌مانای لێدان و پیاكێشان لە خەودا ...
‌ژیانی هاوسەرگیری لەم دۆخانەدا دەكەوێتە مەترسیەوە ...
ئەم كەسەی دەوێت بۆ هاوسەرگیری ...
٨ کار دەبێت هەموو شەوێک پێش خەوتن بیانکەیت ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll