بەئاوێتەیەکی سروشتی لە شلبوونەوەی پێست خۆت رزگاربکە
14/08/2016

یەکێک لە کێشە باوەکانی پێست شلبوونەوەیە کە بەشێکی زۆری خانمانی بێزارکردووە، بەهۆی دابەزینی کێش یان منداڵبوونەوە پێست شل دەبێتەوەو توندیەکەی نامێنێت، ڕەنگە بەشێک لە خانمان پەنا بۆ نەشتەرگەری جوانکاری ببەن.

 

دەکرێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت بەبەکارهێنانی هەندێک پێکهاتەی سروشتی، بەمەرجێک بتوانیت بەردەوام بیت لەسەر بەکارهێنانی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک.

 

زەیتی ڕۆزماری و زەیتی عەرعەر زۆر بەسوودە، پێکەوە لەگەڵ یەکتری تێکەڵی بکە بەقەبارەی یەکسان 30 دڵۆپ زەیتی ڕۆزماری و 30 دڵۆپ زەیتی عەرعەر و 100 ملم زەیتی جۆجۆبا، بیدە لە پێستەکەت ڕۆژانە بۆ ماوەی یەک مانگ، هۆکارێکە بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن.

زەیتی تۆوی گوڵ کاریگەرییەکی خێرای هەیە لەسەر پێست و توندی دەکاتەوە، ڕۆژانە پێستەکەتی پێ چەور بکە.

 

ڕووەکی دەریایی یەکێکە لە باشترین ڕێگاچارەسەرەکان، بەمەرجێک لەگەڵ ئاوی لیمۆ و هەنگوین تێکەڵی بکەیت و بیهاڕیت و مەساجی بۆ پێستەکەت پێ بکەیت، یاخود گیای دەریایی لەگەڵ کەوچکێک خوێ و زەیتی زەیتون تێکەڵ بکە، پێش خۆشتن بۆ ماوەی 10 خولەک بیدە لە پێستەکەت، بۆ ماوەی یەک مانگ ڕۆژانە ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە.

 

دەکرێت تەنها گەڵای ڕووەکی دەریایی بخەیتە بانیۆوە و ئاوی گەرمی تێبکەیت و بۆ ماوەی 20 خولەک تێیدا دابنیشیت، هەفتانە دووجار دووبارەی بکەیتەوە.


how to take naltrexone ldn naltrexone side effects naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 1076
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll