گەنمە شامی ئازاری‌ جومگەو رۆماتیزم ناهێڵێت
13/08/2016
گەنمەشامی‌ یەكێكە لەو خۆراكانەی‌ بەهایەكی‌ بەرزی‌ خۆراكی‌ هەیە‌و خاوەنی‌ چەندین سودی‌ تەندروستیە كەلەوانەیە زۆرینەمان نەیزانین بەتایبەتی‌ بۆ كەمكردنەوەی‌ كێش‌و تەندروستی‌ گشتی‌.

ماڵپەڕی‌ ئەخبارونا بڵاویكردۆتەوە گەنمەشامی‌ ڤیتامینی‌ تێدایەو دەوڵەمەندە بەڕیشاڵی‌ بەسودو دەبێتەهۆی‌ بەهێزكردنی‌ كۆئەندامی‌ هەرسكردن‌و دژە ئۆكسیدی‌ تێدایە بۆ پاراستنی‌ ددانەكان‌و نەخۆشی‌ زهایمەرو بەشێك لەجۆرەكانی‌ شێرپەنجە.

لەلایەكیترەوە پزیشكان ڕێنمای‌ ئەو كەسانە دەكەن قەڵەون‌و كێشیان زیادە گەنمەشامی‌ بخۆن‌و بیخەنە سیستمی‌ خۆراكیانەوە چونكە ژمارەیەكی‌ زۆر ڕەگەزی‌ خۆراكی‌ تێدایە یارمەتی‌ كەمكردنەوەی‌ كێش دەدات‌و هەستی‌ برسێتی‌ بۆماوەیەكی‌ درێژ كەمدەكاتەوە، جگەلەوش لەڕوی‌ گرنگیەوە بەسێیەم ڕوەك ئەژمار دەكرێت لەسەر ئاستی‌ جیهان لەدوای‌ گەنم‌و برنجەوە دێت.

گەنمەشامی‌ بەچەندین شێوە دەخورێت‌و بەهەموشێوەكانیەوە سودی‌ هەیەو دەتوانرێت وەك ژەمێكی‌ سوكە پشتی‌ پێببەسترێت، بەڵام باشتروایە تازە بێت.

سودەكانی‌ گەنمەشامی‌ بەتەنها ئەوەندە نیەو بەڵكو سەرچاوەیەكی‌ گرنگی‌ ڤیتامین‌و كانزاكانە كە یارمەتی‌ تەندروستی‌‌و سەلامەتی‌ دەمارەكان‌و كرداری‌ ئەنزیمەكان دەدات لەجەستەداو یارمەتی‌ زیاتركردنی‌ میزكردن دەدات‌و ڕێگری‌ لەكۆبونەوەی‌ ئاو دەكات لەجەستەداو یارمەتی كردنە دەروەی‌ دەدات‌و چارەسەرێكی‌ كاریگەرە بۆ نەهێشتنی‌ ئازاری‌ جومگەو رۆماتیزم.
how to take naltrexone myjustliving.com naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 879
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll