سیستەمی‌ خۆراك‌ جۆری‌ خەوتن دیاری دەكات
11/08/2016
توێژینەوەیەكی‌ نوێی‌ ئەمەریكی‌ ئەوەی‌ ئاشكراكردوە سیستمی‌ خۆراكی‌ ڕۆڵی‌ سەرەكی‌ هەیە لەسەر جۆری‌ خەوتن واتا یان ئەوەیە خەوێكی‌ ئارام دەكەیت یان بەدرێژای‌ شەو ناتوانیت بخەویت.

توێژینەوەكە جەختی‌ لەوەكردۆتەوە پەیوەندیەكی‌ بەتین هەیە لەنێوان سیستمی‌ خۆراكی‌ مرۆڤ ئەو نارێكیانەی‌ لەخەوتندا توشی‌ دەبێت.

توێژەرانی‌ بواری‌ خۆراك لەپەیمانگای‌ كۆڵۆمبیای‌ تەندرەستی‌ سەر بەزانكۆی‌ نیویۆرك ئەوەیان ڕونكردۆتەوە خواردنی‌ ئەو خواردنانەی‌ دەوڵەمەندن بەشەكرە‌و چەوری‌ دەبنەهۆی‌ نارێكی‌ لەخەوتندا‌و كەمكردنەوەی‌ ماوەی‌ خەوتن‌و بەدەستهێنانی‌ خەوێكی‌ قوڵ، بەراورد بەو خواردنانەی‌ دەوڵەمەندن بە مادە ڕیشاڵیەكان.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو خواردنی‌ ژەمە خێراكان وەك پەتاتەی‌ سورەوەكراوو شیرینی‌‌و خواردنەوە غازیەكان‌و گیراوە شیرینەكان‌و ئەو خواردنانەی‌ دەوڵمەندن بەچەوری‌‌و شیرینی‌ لەڕیزی‌ پپێشەوەی‌ ئەو خوردانەن دەبنە هۆی‌ شڵەژانی‌ خەوتن.

بەڵام خواردنەكانی‌ دەوڵەمەند بەریشاڵ وەك گەنم‌و جۆو شۆفان‌و فاسۆلیای‌ وشك‌و بازەلیا‌و نیسك، لەگەڵ میوەو سەوزە یارمەتی‌ مرۆڤ دەدەن بەشێوەیەكی‌ ئارام بخەوێت.

لەكۆتایدا توێژەران ڕێنمای‌ ئەو كەسانە دەكەن خەوتنیان باش نیە پێداچونەوە بەسیستەمی‌ خۆراكیاندا بكەن پەیڕەوی‌ سیستمێكی‌ خۆراكی‌ تەندروست بكەن لەگەڵ ئەنجامدانی‌ وەرزش بەشێوەیەكی‌ باش.
ژماره‌ی بینین‌ : 1762
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك زیان به‌ گورچیله‌ ده‌گه‌یه‌نێت ...
حەوت جۆری خۆراک لە ساردکەرەوەکەدا هەڵمەگرە ...
‌كاریگەریەكانی نائارامی دەرونی لەسەر تەندروستی و چۆنیەتی چارەسەركردنی ...
6 ڤیتامین مێشكی مرۆڤ بەهێز دەكەن ...
سترێس زیانی بۆ خانمان هەیە ...
دوای نانخواردن سێکس مەکەن ...
‌مەترسی لەسەر تەندروستی منداڵ دروست دەكات ...
‌سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی‌ بنێشتان زانیوه‌؟ ...
سوودەکانی خواردنی پیاز ...
‌تێكەڵەیەك بۆ چارەسەری هەڵوەرینی قژ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll