قەڵەوی بۆ مێشكیش خراپە
11/08/2016
تائێستا ئێمە زۆرتر زیانە فیزیكی‌و كردارییەكانی قەڵەوییمان لەبەرچاوە، بەڵام توێژینەوەیەك جەخت لەوەدەكاتەوە قەڵەویی زیانی بۆ مێشكی مرۆڤیش زۆرە.

توێژەران لەزانكۆی كامبریدجی بەریتانیا، توێژینەوەیان لەسەر مێشكی كەسانی قەڵەو كردو كاریگەری حاڵە جەستیەییەكەیان بۆ  سەر باری مێشكییان لێكدایەوە، سەرەنجام بۆیان دەركەوتوە قەڵەوی كاریگەری خراپی بۆسەر مێشك هەیەو نزیكەی 10 ساڵ پیربوونی مرۆڤ پێشدەخات.

بەپێی وتەی توێژەران، قەڵەوی بونیادی مێشك بەشێوەیەكی خێراتر لەناو دەبات، وادەكات مادەی سپی نێوان خانەكانی مێشك لەناو ببات، كە ئیشی ئەم مادە سپییە بەستی خانەكان بەیەكتری‌و گواستنەوەی فەرمانەكانی مێشكە بەسەرەپای لەش‌و ئەم مادانەش نزیكەی نیوەی، كە لەسەری مرۆڤ پێكدێنن.

توێژەران بەپشت بەستن بەلەرینەوەی موگناتیسی، پشكنینیان بۆ 500 كەس كرد، كە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 87 ساڵی دابوو، ئەم كەسانە كراون بەدوو بەشەوە، بەشێكیان قەڵەو بوون‌و بەشەكەی تریشیان جەستەیان ئاسایی بووە.

توێژەرەكان جیاوازیەكی بەرچاویان بینیوە لەنێوان پێكهاتەی مێشك‌و مادە سپیەكانی ناو مێشكی كەسانی قەڵەو بە بەراورد بەهاوتا لەش رێكەكانیان، بەشێوەیەك، كە قەڵەوەكان زیاتر لەوانی تر، رێژەی مادە سپیەكانی ناو مێشكیان كەمتر بووە.

توێژەران هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە، كە رێژەی ئەو ئاوە سپییەی، كە لەمێشكی كەسانی قەڵەوی تەمەن 50 ساڵدا هەیە، یەكسانە بەو بڕە ئاوە سپییەی كەل مێشكی كەسانی لەش رێكی تەمەن 60 ساڵاندا هەیە، ئەمەش وایكرد توێژەران بەو بڕوایە بگەن قەڵەوی نزیكەی 10 ساڵ پێشتر مرۆڤ توشی پیری دەكات .

ئەم راپۆرتە بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئامادەیكردووە.
ژماره‌ی بینین‌ : 745
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll