گرنگترین سوودەكانی بازەلیا
بازەلیا یەكێكە لەو خۆراكانەی لەزۆربەی چێشتخانەكاندا هەیەو دەوڵەمەندە بەسودی تەندروستی بەتایبەتی بۆ هەرسكردن، لێرەد چەند سودێكی گرنگی دەخەینەڕوو:
• ئەوڕیشاڵەی تێیدایە یارمەتی كۆنتڕۆڵكردنی كێش دەداتو هەستی برسێتی كەمدەكاتەوە.
• وەك دژە ئۆكسیدێك كاردەكاتو خانەكانی جەستە لەئۆكساندن دەپارێزێت لەرێگەی كەمكردنەوەی كۆلیستڕۆڵەوە تەندروستی دڵ بەهێزتر دەكات.
• بونی مادەیluteinو ڤیتامین A تێیدا تەندروستی چاو دەپارێزێت.
• یەكێكە لەو سەوزانەی دەوڵەمەندە بەڤیتامینو دژە ئۆكسید، جەستە لەنەخۆشیەكانی شێرپەنجە دەپارێزێت.
• بەهۆی دەوڵەمەندی بەئاسنو ڤیتامین Cەوە جەستە لەكەمخوێنیو ئاسن دوردەخاتەوە.
• جەستە دەپارێزێت لەو نەخۆشیانەی بەهۆی هەوكردنەوە توشی دەبێت وەك هەوكردنی جومگەكانو زهایمەر.
• دەبێتەهۆی رێكخستنی شەكرەی خوێن چونكە پرۆتینو ریشاڵی تێدایە.
• بەهۆی بونی ریشاڵ تێیدا رێگری دەكات لەتوشبون بەقەبزیو نەخۆشیەكانی هەرسكردن.
• بەهۆی بونی چەند پێكهاتەیەكەوە پارێزگاری لەپێستی دەموچاو دەكاتو لەچرچبونو نیشانەكانی پیری دوریدەخاتەوە.
• بەهۆی بونی چەند ڤیتامینو پیكهاتەیەكەوە قژ بەهێزدەكات.
• بازەلیا ڤیتامین k تێدایەو سود بەئێسك دەگەیەنێتو لەپوكانەوە دەیپارێزێت.
|