هۆكارەكانی پرخەی منداڵ
11/08/2016

منداڵیش وەك گەورە دوچاری‌ گرفت دەبێت لەكاتی‌ خەوتندا لەوانە پرخە، توێژینەوەكان دەریانخستوە لەسەدا 12 منداڵان دوچاری‌ پرخە دێن لەكاتی‌ خەوتنیانداو لەسەدا دوویان دوچارە وەستانی‌ هەناسەدان دەبن.ماڵپەڕی‌ سەحەتی‌ ئاشكرایكردوە چەند هۆكارێك دەبنەهۆی‌ پرخەی‌ منداڵ لەوانە:

• گیرانی‌ بۆری‌ هەوا: یەكێك لەهۆكارە باوەكان‌و ئەوەش وادەكات بڕی‌ پێویست لەهەوا نەچێت بۆ سیەكان‌و گیرانی‌ بۆریەكانی‌ هەوا دابەشدەبێت لەسەرو خوارەوە دواتر پرخە دروستدەكات.

• هەستیاری‌: لەوانیە بەهۆی‌ خواردنێك یان دەرمانێكەوە بۆریەكانی‌ هەناسەو هەوا دوچاری‌ هەستیاری‌ بن‌و بگیرێت.

• دوكەڵ‌و تەنە نامۆكان: هەڵمژینی‌ دوكەڵ یان قوتادانی‌ تەنە نامۆكان دەبێتەهۆی‌ گیرانی‌ بۆریەكانی‌ هەوا.

• هەوكردنی‌ بۆریەكانی‌ هەوا: یەكێكیترە لەهۆكارەكانی‌ توشوبون بەپرخە.

• هەوكردنی‌ لەوزەتەین: دەبێتە هۆكاری‌ ئاستەنگ بۆ هاتوچۆكردنی‌ هەوا وەستانی‌ هەناسەدان.


• ڤایرۆس‌و بەكتریا: توشبونی‌ كۆئەندامی‌ هەناسەدان بەڤایرۆس یان بەكتریا دەبێتەهۆی‌ پرخە.


• هەوكردنی‌ قوڕگ: بەهەمان شێوە ئەوەش دەبێتەهۆی‌ پرخە.


• ڕەبۆ: توشبونی‌ بۆریەكانی‌ هەوا بەنەخۆشیەكان وەك ڕەبۆ وادەكات دەبێتە هۆی‌ كەم ڕۆشتنی‌ هەوا بۆ سیەكان‌و دواتر دەبێتەهۆی‌ پرخە.




ژماره‌ی بینین‌ : 694
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
هەشت خاڵ بۆ پاراستنى تەندروستى مێشکت ...
‌ڕۆژانە ئەم پێنج ڕەفتارە بەرامبەر منداڵەكەت دوبارە بكەرەوە ...
هۆتێلە هەرزانەکانی شارێکی چین پێشوازی لە هاوڵاتیانی عێراقی ناکەن‎ ...
دەڵێ شەش ساڵە سێكسی توندم لەگەڵدا دەكات ...
‌ئەم هەڵانە هۆكارن بۆ كەمبونەوەی خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری ...
سێ باشترین ڕاهێنانەکان بۆ نەهێشتنى دڵەڕاوکێ و خەمۆکى ...
‌تەوەقەكردن زیانی هەیە ؟ ...
نەمسا بە دوای فێڵی پەنابەرانەوەیە ...
‌وێنەیەكی دەگمەنی سەندرێلای عەرەب لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆوە ...
خواردنەوە كحولییەكان ساڵانە 4 ملیۆن كەس دەكوژێت ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll