چۆنێتی ڕەنگکردنی قژت لەماڵەوە
10/08/2016


هەندێک لە خانمانلەبەر خەرجی زۆر یاخود دایکان بەهۆی سەرقاڵیان بە منداڵ و بەڕێوبردنی ماڵەوە ناتوانن سەردانی ئارایشتگا و سەنتەرەکان بکەن و قژیان ڕەنگ بکەن و جوانکاری ئەنجام بدەن.

بۆ ئەوەی لەماڵەوە بێ سەردان کردنی ئارایشتگا و سەنتەرەکانی جوانکاری ڕەنگی قژەکەت بگۆڕیت، ئەوا پێویستە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بیت و پەیڕەوی بکەیت.

1-هەڵبژاردنی ڕەنگی قژ زۆر گرنگە، پێویستە زۆر بە ئاگابیت لە هەڵبژاردنی ئەو ڕەنگە لەگەڵ قژ و ڕەنگ و ڕوخساری تۆدا بگونجێت، نەک لەسەر بنەمای ئەستێرە و پێشکەشکار و ناودارەکان ڕەنگی قژت هەڵبژێریت، چونکە مەرج نیە بۆ تۆ گونجاوبێت، هەمیشە ڕەنگ پێستە ئەسمەرەکان ڕەنگە قاوەییەکان بۆیان گونجاوە و سپیەکان ڕەنگی زەرد و کراوەکان بۆیان گونجاوە، لەهەمانکاتدا ئاگاداری ڕێژە و بڕی ئۆکسجینەکە بن کە بەکاریدەهێنن، بەتایبەت ئەگەر تاڵی سپی هەیە لەقژتدا.

2-هەندێک ڕەنگ هەیە مەترسیدارە و پێویستە بە ئاگابیت لە هەڵبژاردنیان بۆ قژت، وەک پرتەقاڵی سور و ئاڵتونی واتە زەردە کاڵەکان، چونکە هەرگیز لەماڵەوە جوان و گونجاو دەرناچێت، پێویسە زۆر بەباشی پەیرەوی ڕێنماییەکانی نێو بۆیاخەکە بیت و بیخوێنیتەوە پێش بەکارهێنانی.

3-بەکارهێنانی کرێمی ڤازلین بۆ چواردەوەری پێستی دەوری قژت، بۆ ئەوەی ڕەنگی تێوەنەچێت و نەیگرێت.

4-جوان شانەکردنی قژەکەت و دابەشکردنی بۆ چوار بەشی یەکسان و بەرزکردنەوەی.

5-لەکاتی بەکارهێنانی ڕەنگەکە زۆر بە هێمنی بە ئاگایی بیدە لە قژەکەت و سەرجەم بەشەکان بەیەکسانی ڕەنگ بکە لە ژێرەوە بۆ سەرەوە ئەگەر تاڵی سپی تێدابوو پێچەوانەی دەکەینەوە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو بۆیانەی لە بازاڕ هەیە هەمان ئەو ڕەنگە دەرناچێت کە تۆ دەتەوێت.

5-دوورکەوەرەوە لە بەکارهێنانی بەلسەم، چونکە هۆکارێکە بۆ زیادبوونی زەیتی قژەکەت زیاد لە بڕی پێویست بۆ ڕەنگەکە، ئەگەر قژەکەت وشکە پێش بۆیاخەکە بە ئاوی گەرم بیشۆ.

6-بەباشی چاودێری قژەکەت بکە کاتێک ڕەنگی دەکەیت و ئاگاداربە لە 30-35 خولەک زیاتر نەبێت.

ژماره‌ی بینین‌ : 1764
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌بەوێنە ...خاوەنی گەورترین لێوە ...
باشترین کات بۆ لابردنی موی قاچەکان ...
‌ئەگەر یاری لەشجوانی دەكەیت ئەم 10 خۆراكە بۆ جەستەت پێویستە ...
‌چەند پێكهاتەیەكی ئاسان بۆ سپیكردنەوەی دەستەكانت بەكاربهێنە ...
چۆنێتی ڕەنگکردنی قژت لەماڵەوە ...
پێنج فێڵ بۆ دواخستنی دەرکەوتنی تاڵی سپی لە قژدا ...
سێ ڕێگا بۆ کۆتایهێنان بە مخۆرکەى قژ ...
هەڵبژاردنی میکیاج بە پێی ڕەنگی چاو ...
ئەو خۆراکانەى دەبنە هۆى کورتى باڵا ...
‌چۆن وادەكەیت عەترەكەت بۆماوەیەكی زۆر بۆنی بمێنێتەوە ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll