‌سودەکانی گوێز لە ماوەی دووگیانیدا
09/08/2016
 
خواردن لەماوەی دووگیانیدا بە بنەمایەکی سەرەکی دادەندرێت بۆ سەلامەتی تەندروستی دایک و کۆرپە. هەر بۆیە زۆر پێویستە گرنگی بەلایەنی خۆراک بدرێت و گونجاوترین و تەندروستترین خواردن هەبژیردرێت لەو ماوەیەدا و زیاتر بایەخ بە ڤیتامینات و پێکهاتە کانزاییەکان بدرێت.

بە گوێرەی ماڵپەڕی "بەیبی سەنتەر” گوێز یەکێکە لە خۆراکە سوودبەخشەکان و سودێکی یەکجار زۆر دەگەیەنێت بە دایک و کۆرپەکە چونکە:
 
گوێز دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ماددەی ڕیشاڵی و کانزا و ڤیتامینەکان وئۆمیگا سێ.
خواردنی گوێز هۆکارێکە بۆ ڕاگرتن و یەکسانی ئاستی کۆلیسترۆڵ و پاراستنی دڵی خانمانی دووگیان لە نەخۆشی، لەهەمووشی گرنگتر ئەوەیە ڕێگە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەگرێت.
گوێز زۆە باشە بۆ ڕاگرتنی کێشی خانمانی دووگیان بە یەکسانی، ڕێگە لە کۆبوونەوەی چەوری دەگرێت، بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەهێز دەکات، یارمەتی گەشەکردنی کۆرپەلە دەدات.
 
ژماره‌ی بینین‌ : 998
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll