سێ ڕێگا بۆ کۆتایهێنان بە مخۆرکەى قژ
07/08/2016

بێگومان هەمووان خەون بەوەوە دەبینن ببنە خاوەن قژێکى درێژ و تەندرووست و جوان، بەڵام بە بوونى مخۆرکەى قژ زۆر کات ئەمە تێکدەچێت و بە هۆیەوە پێویست دەکات بەشێکى زۆرى قژتان ببڕن.
چەندان ڕێگا هەن بۆ ڕزگاربوون لە کێشەى مخۆرکەى قژ تا ببنە خاوەن قژێکى تەندرووست بێ ئەوەى پێویست بکات قژتان بە تەواوەتى کورت بکەنەوە کە دەبێت بیانزانن.
سووتاندنى سەرى تاڵەکان


هەندێک لە سەنتەرەکانى جوانکارى لە جیهاندا ئێستا ئەم ڕێگایە بەکاردەهێنن بۆ ڕزگاربوون لە مخۆرکەى قژ، هەرچەندە شارەزایان بە باشترین ڕێگاى دادەنێن، بەڵام زۆر کەس ناوێرێت تاقى بکاتەوە.
ئەمەش لە ڕێگاى سووتاندنى سەرى تاڵەکانەوە دەبێت بە ئاگرى مۆمێک کە دەدرێت لە سەرى هەموو تاڵەکانى قژ تا تەنها کار لەسەر مخۆرکەکان بکات، ئینجا بە مقەستێکى بچوک تەنها سەرى ئەو تاڵانە دەبڕێت کە سووتاون و مخۆرکەیان پێوە بووە، ئەمەش بە چەند جارێک تەواو دەبێت و نزیکەى سێ کاتژمێرى پێدەچێت.
ڕێگایەکى تەقلیدى


ڕێگا سادە و ئاسانەکەى ڕزگاربوون لە مخۆرکەى قژ بریتییە لە بڕینى کۆتاییەکانى قژ هەموو دوو مانگ جارێک تا ڕێگا لە درووستبوونى مخۆرکە بگرن و لەبرى ئەوەى بە یەک جار بەشێکى زۆرى قت ببڕیت هەموو ماوەیەک تەنها کەمێک لە سەرى تاڵەکان دەبڕیت.
گیراوەیەکى سرووشتى


گیراوە سرووشتییەکان ماددە سوودبەخشەکان دەدەن بە قژ تا ڕێگا بگرن لە درووستبوونى مخۆرکەى قژ، دەتوانیت لە ڕێگاى تێکەڵکردنى سپێنەى هێلکە و هەنگوین و قاوەوە خۆت ڕزگار بکەیت لە مخۆرکەى قژ.
هەمیشە دڵنیا ببەرەوە لە شێدارکردنەوەى قژت تا وشک نەبێتەوە و تووشى مخۆرکە نەبێت.

ژماره‌ی بینین‌ : 2282
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌بەوێنە ...خاوەنی گەورترین لێوە ...
باشترین کات بۆ لابردنی موی قاچەکان ...
‌ئەگەر یاری لەشجوانی دەكەیت ئەم 10 خۆراكە بۆ جەستەت پێویستە ...
‌چەند پێكهاتەیەكی ئاسان بۆ سپیكردنەوەی دەستەكانت بەكاربهێنە ...
چۆنێتی ڕەنگکردنی قژت لەماڵەوە ...
پێنج فێڵ بۆ دواخستنی دەرکەوتنی تاڵی سپی لە قژدا ...
سێ ڕێگا بۆ کۆتایهێنان بە مخۆرکەى قژ ...
هەڵبژاردنی میکیاج بە پێی ڕەنگی چاو ...
ئەو خۆراکانەى دەبنە هۆى کورتى باڵا ...
‌چۆن وادەكەیت عەترەكەت بۆماوەیەكی زۆر بۆنی بمێنێتەوە ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll