هونه‌رمه‌ندى ناسراوى مسیرى عه‌لا خانم له دوایى توشبوونى به ڕووداوێكى هاتووچۆ له مردن رزگارى بوو.
هونه‌رمه‌ندى ناسراو عه‌لا خانم له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له دایكى و كچه‌ى له یه‌كێك له ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانى ولاتى میسر تووشى ڕووداوێكى هاتوچۆ بوون له مردن رزگارى بوو به‌ڵام دایكى سێ فهقهرهى پشتى شكا و هه‌ر زو گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه و له ئێستادا له ژێر چاودێرى پزیشكدان.
ئه‌و ڕووداوه له كاتێكدا بووه ئه‌و هونه‌رمه‌نده بۆ به‌سه‌ر بردى پشووى هاوینه سه‌ردانى یه‌كێك له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى میسرى كردووه و دواى ڕووداوى هاتوچۆكه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئازار به قاچى كوتووه و هه‌ردوو كچه‌كه‌ى بریندار بوون چاره‌سه‌رى تهنردوستيان بۆ كراوه.
عه‌لا خانم له‌دایكبووى ساڵى 1971 ولاتى میسره، بۆیه‌كه‌مجار له ساڵى 1994 ده‌ستى به كارى هونه‌رى كردووه، سێ جرا هاوسه‌گیرى كردووه و خاوه‌نى دوو كچه، له ژیانى هونه‌ریدا به‌شدارى زیاتر له "30" كارى فیلم و دراما كردووه دوایین كاى هونه‌رى به‌شدارییه له دراماییهكى نوى به ناوى "السبع بنات" كه له ئێستادا له قۆناغى وێنه‌گرتندایه.