850 هەزار بێوەژن لە عێراقدا هەن
27/07/2016
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رای گەیاند، ژمارەی تۆماركراوی ئافرەتانی بێوەژن لە عێراق، گەیشتووەتە 850 هەزار و ژمارەی منداڵانی بێ دایك و باوكیش گەیشتووەتە 600 هەزار.

جگە لە جەنگ لە بەرەكاندا لە دژی داعش و زیانی گیانیی هاووڵاتییان لە ناوچەكانی جەنگ و ناوچە گەرمەكان و لەبەر هۆكاری تایفی لە هەندێك شوێن، تەقینەوە و هێرشە تیرۆریستییەكانیش بەردەوامن، ئەوانە هەمووی جگە لە كێشە كۆمەڵایەتییەكان كە وایان كردووە ژمارەی بێوەژن و منداڵانی بێ دایك و باوك لە هەڵكشاندا بێت.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق كە ئەمڕۆ چوارشەم بڵاو كرایەوە، عەبدوزەهرە هینداوی گوتەبێژ بەناوی وەزارەتەكە دەڵێت كە بەپێی زانیارییەكانی دەزگەی ناوەندی ئاماری گشتی بۆ 2016، ژمارەی ئافرەتانی بێوەژن لە سەرووی 12 ساڵی رابردوو، گەیشتووەتە 850 هەزار بێوەژن، كە ئەو ژمارە هەردوو پارێزگەی نەینەوا و ئەنبار ناگرێتەوە.

زیاتر گوتی، هەروەها ژمارەی منداڵانی بێ دایك و باوك تا 17 ساڵ گەیشتووەتە 600 هەزار، جگە لەو دوو پارێزگەیەی سەرەوە، ئەو دووپاتی كردەوە كە ئەو ئامارە بەڕێژەی 90% باوەڕ پێكراوە و لەلایەن رێكخراوە ناودەوڵەتییەكانەوە پشتی پێ دەبەسترێت.   

نەهامەتی و جەنگ لە عێراق تەواو نابێت، لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق جگە لە كوشتن لەبەر هۆكاری سیاسی و نەتەوەیی، هەشت ساڵ جەنگی ئێران و داگیركردنی كوێت و جەنگی ئازادكردنەوەی و جەنگی رووخاندنی سەدام حوسێن، دوای 2003ش جگە لە جەنگی تایفی، جەنگی دژ بەتیرۆر و گرووپە توندڕۆكان و تەقینەوەكانیان هەر هەموویان ژمارەی قوربانییانیان زۆر زیاد كرد، كە زۆرینەشیان پیاو بوون.
how to take naltrexone myjustliving.com naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 812
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
هەشت خاڵ بۆ پاراستنى تەندروستى مێشکت ...
‌ڕۆژانە ئەم پێنج ڕەفتارە بەرامبەر منداڵەكەت دوبارە بكەرەوە ...
هۆتێلە هەرزانەکانی شارێکی چین پێشوازی لە هاوڵاتیانی عێراقی ناکەن‎ ...
دەڵێ شەش ساڵە سێكسی توندم لەگەڵدا دەكات ...
‌ئەم هەڵانە هۆكارن بۆ كەمبونەوەی خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری ...
سێ باشترین ڕاهێنانەکان بۆ نەهێشتنى دڵەڕاوکێ و خەمۆکى ...
‌تەوەقەكردن زیانی هەیە ؟ ...
نەمسا بە دوای فێڵی پەنابەرانەوەیە ...
‌وێنەیەكی دەگمەنی سەندرێلای عەرەب لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆوە ...
خواردنەوە كحولییەكان ساڵانە 4 ملیۆن كەس دەكوژێت ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll