‌بەم نیشانانەدا بزانە هەستی شەشەمت بەهێزە
22/07/2016
 
ئەم جۆرە هەستە پێی دەوترێت چاوی سێهەم یان هەستی شەشەم ،یەكێكە لەسەرچاوەكانی ووزە لە جەستەی مرۆڤدا و پەیوەندی هەیە بەیەكێك لە ڕژێنەكانی جەستەی مرۆڤەوە كە دەكەوێتە ناوەڕاستی ناوچەوان و سەرو برۆكانەوە و ئەركی ئەم هەستەوەرە لە مرۆڤدا هەستكردنە بە ڕوداوەكان پێش ئەوەی ڕوبدات و دوای تەمەنی پێنج ساڵی لە هەندێك كەسدا ئەم هەستە چالاك دەبێت .
 
چەند نیشانەیەك ئاشكرای دەكات كە هەستی شەشەمت بەهێزە لەوانەش:
 
1-ئەو كەسانەی ئەم هەستەیان بەهێزە پێش ئەوەی شتەكە ڕوبدات بەشێوەیەكی شاراوە هەست بە بینینی دەكەن و پێیان وایە بابەتێك هەیە كە ڕودەدات .
 
2-زۆر هەستیار دەبن بۆ ڕوناكی و ئەمە ئازاری چاوەكانیان دەدات و ئارەزووی ڕەنگە كراوەكان دەكەن .
 
 
3-كرانەوەی هەستی شەشەم كە پێی دەوترێت چاوی سێهەم وادەكات مرۆڤ هەست بە ئازاری ناو چەوانی بكات و ئەمە بەتایبەت ئەو كاتانە ڕودەدات كە هەست بە ڕوداوێكی ناخۆش دەكەن پێش ئەوەی ڕوبدات .
 
4-هەست بە جیاوازی خۆیان دەكەن لەگەڵ ئەو كەسانەی لە دەوروبەریانن و هەندێكجار ئەو كەسانەی ئەم هەستەیان هەیە زوو درك بەوە ناكەن كە بەم شێوەیەن بەڵام ووردە ووردە متمانە بەچەند شتێك ناكەن كە پێشتر متمانەیان پێكردوە و ئارەزوكردنیان بۆ چەند شتێك كەم دەبێتەوە .
 
5-زۆر بەئاسانی دەتوانن ئەوەی لەچاوی كەسی بەرامبەردا هەیە لێی تێبگەن و بیخوێننەوە .
 
6-بەردەوام هەست بە گۆڕنكاری دەكەن لە كەسایەتیاندا ڕودەدات و زۆركات ئەو گۆڕنكاریانەش بە سوود دەبن .
ژماره‌ی بینین‌ : 1777
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌ئەم هەڵانە پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان دەشێوێنێت ...
‌سودی میوە ڕەنگ سورەكان بزانن ...
هەشت خاڵ بۆ پاراستنى تەندروستى مێشکت ...
‌ڕۆژانە ئەم پێنج ڕەفتارە بەرامبەر منداڵەكەت دوبارە بكەرەوە ...
هۆتێلە هەرزانەکانی شارێکی چین پێشوازی لە هاوڵاتیانی عێراقی ناکەن‎ ...
دەڵێ شەش ساڵە سێكسی توندم لەگەڵدا دەكات ...
‌ئەم هەڵانە هۆكارن بۆ كەمبونەوەی خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری ...
سێ باشترین ڕاهێنانەکان بۆ نەهێشتنى دڵەڕاوکێ و خەمۆکى ...
‌تەوەقەكردن زیانی هەیە ؟ ...
نەمسا بە دوای فێڵی پەنابەرانەوەیە ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll