شێوازەکانی بەکارهێنانی قەڵەمی سپی بۆ چاوەکانت
18/07/2016


لەمێژەوە بەکارهێنانی قەڵەمی ڕەشی چاو یەکێک بووە لەسەرەکیترین ماکیاژەکانی خانمان، بەڵام دواتر گۆڕانکاری بەسەردا هاتوو چەندین ڕەنگی تر بەکاردەهێنرا، لەم چەند ساڵەی دوایشدا قەڵەمی سپی چاو بۆتە ستایلێک باو بەکاردەهێنرێت، بەگوێرەی زانیاریەکانی شارەزایانی جوانکاری قەڵەمی سپی چاو دەبێتە هۆی گەنج کردنەوەی خانمان و کەمتر لە تەمەنی خۆیان دەریاندەخات.

چۆنێتی بەکارهێنانی قەڵەمی سپی چاو و شێوازەکانی:

1-قەڵەمی سپی بدە لە پشتی پێڵووی چاوەکانت پێش بەکارهێنانی ڕەنگەکان، چونکە دەبێتە هۆی یەکخستنی ڕەنگی پشت چاوت و جێگیرکردنی ڕەنگەکان کە دواتر بەکاریدەهێنیت.

2-بۆ ئەوەی لێوەکانت بەرزتر و پانتر دەرکەون، قەڵەمی سپی بەهێڵێک بهێنە بە لێواری سەرەوە و خوارەوەی لێوەکانتدا، دواتر بە ئیسفەنج یان فڵچە بڵاوی بکەرەوە.

3-بەهێڵێکی باریک قەڵەمە سپیەک بدە لە بەشی سەرەوە پشتی چاوت، واتە ژێر برۆکانت، دواتر بە ئیسفەنجێک بڵاوی بکەرەوە، ئەم شێوازە دەبێتە هۆی بەرز دەرخستنی چاوەکانت.

4-قەڵەمی سپی بەکاردێت بۆ شاردنەوە یان دەرخستنی هەندێک بەشی ڕوخسارت، وەک دیاریکردنی کوڵمەکانت یان لێوت، بۆ ئەوەی بەشێوازێکی بەرز دەرکەون، بەڵام دوای بڵاوکردنەوەی هێڵەکان بە ئیسفەنج.

5-بەکارهێنانی ڕەنگی سپی بۆ گۆشەی چاوەکانت، کە هۆکارێکە بۆ جوانی و سەرنجڕاکێشبوونی چاوەکانت، بەڵام ئەگەر بۆ بەشی ناوەوەی چاوەکانت بەکاریبهێنیت، ئەوا دەبێتە هۆکارێک بۆ گەورە دەرخستنی.

6-دەکرێت قەڵەمی ڕەنگ سپی بۆ شارنەوەی پێستە مردووەکانی نینۆکت بەکاربهێنیت، لەکاتێکدا سەرقاڵیت و کاتی ڕەنگکردنی نینۆکت نیە، چونکە دەستەکانت جوان و پاکوخاوێن دەردەخات.

7-پێش بەکارهێنانی سوراوی سور قەڵەمی سپی لەبیرمەکە، چونکە هۆکارێکە بۆ یەکخستنی ڕەنگی لێوت جوانتر دەرخستنی ڕەنگە سورەکە بە لێوتەوە.

ژماره‌ی بینین‌ : 839
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌بەوێنە ...خاوەنی گەورترین لێوە ...
باشترین کات بۆ لابردنی موی قاچەکان ...
‌ئەگەر یاری لەشجوانی دەكەیت ئەم 10 خۆراكە بۆ جەستەت پێویستە ...
‌چەند پێكهاتەیەكی ئاسان بۆ سپیكردنەوەی دەستەكانت بەكاربهێنە ...
چۆنێتی ڕەنگکردنی قژت لەماڵەوە ...
پێنج فێڵ بۆ دواخستنی دەرکەوتنی تاڵی سپی لە قژدا ...
سێ ڕێگا بۆ کۆتایهێنان بە مخۆرکەى قژ ...
هەڵبژاردنی میکیاج بە پێی ڕەنگی چاو ...
ئەو خۆراکانەى دەبنە هۆى کورتى باڵا ...
‌چۆن وادەكەیت عەترەكەت بۆماوەیەكی زۆر بۆنی بمێنێتەوە ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll