قژت درێژ دەکاتەوە و ڕێگە لە هەڵوەرینی دەگرێت
17/07/2016


بەشێوەیەکی گشتی خانمان ئارەزووی قژێکی بەهێز و درێژ دەکەن، بەڵام بەهۆی ژینگەوە یاخود ئەو پێکهاتانەی بۆی بەکاردەهێنیت وەک شامپۆی خراپ یان کرێم یان بۆیە و ڕەنگکردنی، قژەکەی ڕووبەڕووی ڕووتانەوە و تەنک بوون و هەڵوەرین دەبێت و درەنگ درێژ دەبێتەوە.

ڕۆزماری یەکێکە لەو گیایانەی وەک خواردن بەکاردەهێنرێت و بۆ زۆر نەخۆشی و سوودی لێدەبینرێت، چارەسەرێکی بەهێزە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژ و بەهێزکردن و گەشانەوەی.

پێش هەموو کارێک گرنگە هۆکاری هەڵوەرینی قژت بزانیت، ڕەنگە بۆماوەی بێت یان بەهۆی دووگیانی یاخود تێکچوونی هۆڕمۆنەکانتەوە یان خەمۆکیەوە تووشت بووبێت، یان بەهۆی یەکێک لەو هۆکارانەی پێشووتر باسمان کرد زیانی بەرکەوتبێت.

زەیتی ڕۆزماری بۆنێکی خۆشی هەیە دەتوانیت لە فرۆشگاکانی تایبەت بە گیایی سروشتی پەیدای بکەیت و بۆ قژت بەکاریبهێنیت بەشێوازێکی ڕێکوپێک، وەک حەمام زەیت بۆ ماوەیەکی درێژ بیدە لە قژەکەت، دەتوانیت لەگەڵ چەند دڵۆپێک زەیتی جۆجۆبا یان زەیتی زەیتون یان بادامی تێبکەیت، بەڵام کەمێک زەیتەکە لە دەفرێکدا گەرم بکە و قژەکەتی پێ مەساج بکە، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ لەگەڵ شامپۆ، هەفتانە دووجار دووبارەی بکەرەوە.

how to take naltrexone ldn naltrexone side effects naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 1134
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
‌بەوێنە ...خاوەنی گەورترین لێوە ...
باشترین کات بۆ لابردنی موی قاچەکان ...
‌ئەگەر یاری لەشجوانی دەكەیت ئەم 10 خۆراكە بۆ جەستەت پێویستە ...
‌چەند پێكهاتەیەكی ئاسان بۆ سپیكردنەوەی دەستەكانت بەكاربهێنە ...
چۆنێتی ڕەنگکردنی قژت لەماڵەوە ...
پێنج فێڵ بۆ دواخستنی دەرکەوتنی تاڵی سپی لە قژدا ...
سێ ڕێگا بۆ کۆتایهێنان بە مخۆرکەى قژ ...
هەڵبژاردنی میکیاج بە پێی ڕەنگی چاو ...
ئەو خۆراکانەى دەبنە هۆى کورتى باڵا ...
‌چۆن وادەكەیت عەترەكەت بۆماوەیەكی زۆر بۆنی بمێنێتەوە ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll