زانیاری تەواو لەسەر نەوەی داهاتووی Galaxy Note بە ناوی Galaxy Note 7
27/06/2016

وا بڕیارە کۆمپانیای سامسۆنگ هاوشێوەی ساڵانی داهاتوو کە نەوەی نوێی لە زنجیرەی Samsung Galaxy Note بڵاودەکردەوە ، ئەمساڵیش لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا نەوەی داهاتووی Galaxy Note بەناوی Galaxy Note 7 ئاشکرابکات.بەپێی زانیارییەکانی پێگەی SamMobile و بەگوێرەی چەند وێنەیەکی کۆمپانیا کە دزەیپێکراوە ، کۆمپانیای سامسۆنگ کۆنگرەی داهاتووی خۆی لە ٢ ـی مانگی ٨ ئەنجامدەدات لە سەنتەری لینکۆڵن لە نیویۆڕکی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

Samsung-Galaxy-Note-7-Edge-August-2-Announcement-SamMobile-720x405

ئەمەی سەرەوە ئەو وێنە دزەپێکراوەیە کە زۆر زانیاریمان بۆ ئاشکرا دەکات ، بەپێی وێنەکە هەروەکو ئاماژەمان پێیدا کۆنگرەکە لە ٢ی ٨ ئەنجامدەدرێت ، ئەم ڕستەیەش “The next edge is just around the corner” ئەوەمان پێدەڵێت کە مۆبایلە نوێیەکە لێوارێکی چەماوەیی لە دەوروبەرەکەی دەبێت.پێدەچێت کۆمپانیای سامسۆنگ سیاسەتی خۆی لە ناونانی زنجیرەی نەوەکانی Galaxy Note بگۆڕێت و ئەمجارە ژمارە ٦ بەجێدێڵێت و ڕاستەوخۆ دێتە سەر زنجیرەی Galaxy Note 7 ، ئەمەش بۆ هاوشێوەکردنی ناوی زنجیرەکانی Galaxy Note لەگەڵ زنجیرەکانی Galaxy S.بەپێی زۆربەی هەرەزۆری ئەو پڕوپاگەندە و پێشبینیانەی کە بڵاوکراونەتەوە ، Note 7 بە تایبەتمەندی هەرە بەرزەوە ڕادەگەیەنرێت ، وەک بوونی ڕامی ٦ گێگابایت و پڕۆسێسەری Snapdragon 820 ،کامێرایەکی بەتوانا و بەهێز بە ڕوونی ١٢ مێگاپیکسڵ ، هەروەها گەشەدان بە پێنووسی زیرەکی مۆبایلەکە (S-Pen) بەشێوەیەکی بەهێز و جیاوازتر لە هەموو ئەوانەی پێشوو ، وە پێدانی توانا بە پێنووسەکە بۆ ئەوەی چەندەها کاری سەرنجڕاکێش بکات بۆ بەکارهێنەر.هەژماری بەناوبانگی @evleaks لە تویتەر لە جریوەیەکدا ئاماژەی بە تایبەتمەندییەکانی ئەو مۆبایلە داوە و لە هەمووی گرنگتریش شاشەی مۆبایلەکەیە ، شاشەکە زۆر بەهێز و پێشکەوتووە و قەبارەکەی ٥.٧ ئینچ دەبێت بە ڕوونی QHD واتا ٢٥٦٠ بە ١٤٤٠ پیکسڵ ، هەروەها پێشکەوتوترین جۆری شاشەی مۆبایلی دەبێت کە Super AMOLED ـە.بەپێی هەواڵی زۆربەی پێگەکان، سامسۆنگ ئەمساڵ لە کۆنگرەکەیدا تەنها یەک جۆری مۆبایلەکە ئاشکرا دەکات ، واتا مۆبایلەکە لەبەردەم دوو هەڵبژاردەدا دەبێت ، یان لێواری بەشی پێشەوە و پشتەوەی مۆبایلەکە چەماوەیی دەبێت هاوشێوەی Galaxy S7 ، یاخود لێوارەکەی چەماوەیی نابێت.بەڵام هەر بە پێی هەواڵەکان بەڕێژەیەکی زۆر سامسۆنگ خۆی یەکلا کردۆتەوە و ئەو جۆرەیان بەکاردەهێنێت کە لێوارەکەی چەماوەییە.بەپێی چەند پڕوپاگەندەیەک ، مۆبایلەکە باتریەکی زۆر بەهێزی دەبێت کە فراوانیەکەی ٤,٠٠٠ میللی ئەمپێرە لە کاژێرێکدا،وە توانای دژەئاوی دەبێت و تەکنەلۆژیای IP68 بەکاردێنێت بۆ بەرگری کردن لە مۆبایلەکە لە دژی ئاو ، هەروەها پشتگیری لە دەرچەی USB Type-C دەکات، لەمانەش گرنگتر مۆبایلەکە پشتگیری لە تایبەتمەندی iris scanner دەکات ، ئەمە تایبەتمەندییەکە بۆ پشکنینی چاو و زیاتر پاراستنی لایەنی ئەمنی مۆبایلەکە،هەروەها ئەمە دەبێتە هەڵبژاردەیەکی تر بۆ بەکارهێنەر بۆ ئەوەی قفڵی شاشەکە بکاتەوە و لەم ڕێگایەوەش زیاتر پارێزراو دەبێت.

iris scanner

بەپێی پڕوپاگەندەکان ، نرخی مۆبایلەکە لە سەرەتادا لە دەوروبەری ١٠٠٠ (هەزار) دۆلار دەبێت.ئەمەشیان وێنەیەکی تری دزەپێکراوە لەلایەن پێگەی “Phone Arena” کە تیایدا وێنەی نۆوتی داهاتوو دەردەکەوێت و لەسەریدا نووسراوە “Write on the EDGE of something great” ، واتا لەسەر لێوارە چەماوەییەکە بنووسە بەشێوەیەکی نایاب ، کەواتە بۆمان دەردەکەوێت کە پێنووسەکە دەتوانێت لەسەر لێوارە چەماوەییەکەش بنووسێت و کاربکات و سامسۆنگ ئەو توانایەی پێداوە.بەپێی هەواڵێکی پێگەی “Napi Droid” مۆبایلی Galaxy Note 7 وەشانی ئەندرۆید ماڕشماڵۆو ٦.٠.١ ـی لەسەر جێگیردەکرێت .

ئەمەش وێنەیەکی دزەپێکراوی Galaxy Note 7 ـە لەلایەن پێگەی “Android Authority” :

ckbzy8zuoamsaax

ئەمەشیان وێنەیەکی ترە:

samsung-galaxy-note-6-01

بێگومان ئەمانە وێنەی فەرمی مۆبایلەکە نین ، بەڵام لەسەر بنەمای پێشبینی و پڕوپاگەندە و تایبەتمەندییە دزەپێکراوەکان دروستکراون.

لەکۆتاییدا ، بەپێی زۆربەی هەواڵی پێگەکان و پڕوپاگەندەکان ، ئەمانە پوختەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی نوێی Galaxy Note 7 دەبێت :

  • شاشە:٥.٧ ئینچ بە ڕوونی ٢٥٦٠ بە ١٤٤٠ لە جۆری Super AMOLED
  • ڕام:٦ گێگابایت
  • پڕۆسێسەر:Snapdragon 820
  • بیرگەی ناوەکی:٦٤ گێگابایت
  • پشتگیری لە دەرچەی میمۆری دەرەکی دەکات
  • کامێرای پشتەوە:١٢ مێگاپیکسڵ
  • کامێرای پێشەوە:٥ مێگاپیکسڵ
  • دژە ئاو
  • باتری:٤٠٠٠ میلی ئەمپێر لە کاژێرێکدا
  • بە سێ ڕەنگی (ڕەش ، زیوی و شین) بەردەست دەبێت
ژماره‌ی بینین‌ : 1020
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
فەیسبووک ڕێگری لە کردنەوەی ویکیلیکس دەکات ...
ڤايبەر بە چەند گۆڕانکارييەکەوە بۆ کۆمپيوتەر نوێکرايەوە ...
فەیسبوک تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ مەسنجەر زیاد دەکات ...
دوگمەیەکى "گرنگ" لە موبایلى ئایفۆن ٧ دا لادەبرێت ...
کەشتیی ئاسمانیی جۆنۆ گەیشتە نێو خولگەکەی لە دەوری هەسارەی موشتەری ...
لەسەر ئايفۆن، پياوێک داوای ١٠ مليار دۆلار دەکات ...
زانیاری تەواو لەسەر نەوەی داهاتووی Galaxy Note بە ناوی Galaxy Note 7 ...
بە پارەی ئاسن مەھێڵە لاپتۆپەکەت گەرم ببێت ! ...
دروستکردنی مرۆڤ ...
مێشکی ئه‌م ژنه‌ وه‌ک گووگڵه‌ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll