سودەکانی گوڵەبەڕۆژە
10/08/2012

گوڵەبەڕۆژە رووه‌كێكی هاوینەیە و لە خێزانی پاقلەمەنیەکانە‌و بە هۆی تامە خۆشەکەیەوە بۆتە خواردنێکی جیهانی و ڕۆژانە بە سەدان تەنی لێدەخورێت.

گوڵەبەڕۆژە پاش لێکردنەوەی لە گوڵەکەی وشک دەکرێتەوە و پاشانیش سوێر دەکرێت لە کۆتایشدا دەبرژێنرێت و پێشکەش دەکرێت .

 
ئەم خواردنە ڕێژەیەکی زۆری لە چەوری و ڕۆنی سروشتی تێدایە و بەهۆی کارگەکانەوە هاوڵاتییان سود لە ڕۆنەکەشی وەردەگرن .

ڕێژەیەکی زۆری لە ڤیتامینتێدایە ، کە یارمەتی ڕێکخستنی سوڕی خوێن دەدات و توانای دروستکردنەوەی خانەکان زیاد دەکات، کە ئەمەش زۆر گرنگە لە کاتی بڕانی بەشێک لە جەستە بەهۆی هەر هۆکارێکەوە .

ژمارەیەکی باشی لە ڕیشاڵ تێدایە کە یارمەتی پڕۆسەی هەرسکردن دەدات لە گەدەدا و کێشەکانی ئەم پڕۆسەیە ناهێڵێت .

یەکێک لە هۆکارەکانی خواردنی گوڵەبەڕۆژە بەم ژمارە زۆرە ئەوەیە کە ڕێژەیەکی زۆری لە پڕۆتین و کاربۆهایدرایت تێدایە و تواناکانی جەستە و مێشک چالاک دەکات .

جەستە بێجگە لە پڕۆتین و کاربۆهایدرایت پێویستیەکی زۆری بە مادە ئاسنی و وزەبەخشەکانە ، کە زۆرینەی ئەو مادانەش لە گوڵەبەڕۆژەدا هەن و بەرچاو دەکەون وەک: ( مەگنیسیۆم ، پۆتاسیۆم ، زینک و ئاسن ) کە هەر یەکێکیان سودێکی تایبەتی بە جەستە دەگەیەنن و ئەگەری توشبوون بە زۆرینەی نەخۆشیە درێژخایەنەکان ناهێڵن .

پاش خواردنی گوڵەبەڕۆژە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر مێشک و یارمەتی خێرا دروستکردنی ماددەی ( ترایپتۆفان ) دەدات و کاری ئەم مادەیەش ئەوەیە کە پەستانی سەر مێشک کەم بکاتەوە و ئارامی پێ ببەخشێت .

ژماره‌ی بینین‌ : 4417
زیاتر ...
‌چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك زیان به‌ گورچیله‌ ده‌گه‌یه‌نێت ...
حەوت جۆری خۆراک لە ساردکەرەوەکەدا هەڵمەگرە ...
‌كاریگەریەكانی نائارامی دەرونی لەسەر تەندروستی و چۆنیەتی چارەسەركردنی ...
6 ڤیتامین مێشكی مرۆڤ بەهێز دەكەن ...
سترێس زیانی بۆ خانمان هەیە ...
دوای نانخواردن سێکس مەکەن ...
‌مەترسی لەسەر تەندروستی منداڵ دروست دەكات ...
‌سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی‌ بنێشتان زانیوه‌؟ ...
سوودەکانی خواردنی پیاز ...
‌تێكەڵەیەك بۆ چارەسەری هەڵوەرینی قژ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll