دەروون و رۆژوو گرتن
06/08/2012



ئامادەکردنی: رێناس ساڵح - زانکۆی کۆیە

رۆژوو گرتن شوێن پێیەکی سایکۆلۆژی هەیە لەسەر دڵ و دەروون و هەست کردن بە رۆحانیەت دروست دەکات لەلای کەسی بەرۆژوو هەروەها کاریگەری فسیۆلۆژیشی دەبێت لەسەر جەستەی تاك.
...

لە ئێستادا زانست ئەوەی سەلماندووە کە رۆژوو گرتن یارمەتی جەستە دەدات لە لابردنی ئەو پیسی و پاشەرۆیانەی کە لە جەستەدا کەڵەکە بوون هەروەها لەناو بردنی پاشماوەی خواردنە جیاوازەکان و هەروەها ئەو هەوا پیسەی کە بەهۆی هەناسە دانەوە دێتە ناو سییەکانمان وەك دووکەڵی جگەرە و تۆز و خۆڵ و چەندەها پیسی تر کە لە هەوادا هەیە، هەر بۆیە لەکاتێ کە بە رۆژووین هەست بە ئیسراحەتی جەستەیی دەکەین و هەروەها کۆئەندامی هەرس بۆ ماوەیەک ئیسراحەت دەکات و هەروەها کۆئەندامەکانی تریش، بە هەمان شێوە کاریگەریەکەشی روونە لەسەر کۆئەندامی دەمار بە شێوەیەك تێبینی دەکەین کە تەرکیزمان باشترە کاتێك بەرۆژووین هەروەها بیرکردنەوەشمان روونترە .

هەروەها شوێن پێیە سایکۆلۆژیەکەی لە هەست کردنی خەڵک بە رازی بوون و دڵ خۆشی و روو خۆشی و سەبر گرتن دەردەکەوێت ( ئەمانە لەگەڵ رەچاو کردنی جیاوازی تاکایەتی ).

رۆژوو گرتن و نەخۆشیە دەروونیەکان :

لە نوێترین توێژینەوەی دکتۆر ( یوری نیکۆلاف ) کە سەرۆکی یەکەی رۆژوو گرتنە لە پەیمانگای پزیشکی دەروونی لە مۆسکۆ بۆی دەرکەوتووە کە ٧٠% لە کۆی ١٠٠٠٠ ( دە هەزار ) نەخۆشی تووشبوو بە ( شیزۆفرینیا ) بە رۆژوو گرتن چارەسەر کراون و بە شێوەیەکی بەرچاو چاك بوونەتەوەو برێکی زۆر لە چالاکیە کۆمەڵایەتیەکانیان بەدەست هێناوەتەوە.

هەروەها توێژەران ئەوەیان لا روون بۆتەوە کە رۆژوو گرتن دەردانی رژێنەری ئەدرینالین رێك دەخات و تووندی کاریگەریەکەی لەسەر نەخۆشەکانی دڵەراوکێ و ترس و فۆبیا کەم دەکاتەوە.

- بەرۆژوو بوونی نەخۆشانی دەروونی:

زۆرێک لە پزیشکان جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە هیچ رێگرێكی پزیشکی نیە لەبەردەم بەرۆژوو بوونی نەخۆشانی دەروونی، بەڵام هەندێك شوێن پێی لاوەکی لایان سەرهەڵدەدات بەهۆی کاریگەری دەرمانەکانیان وەك: قوورگ ووشك بوون و تێنویەتی، هەر بۆیە لەم کاتانەدا دەتوانن کاتی خواردنی دەرمانەکانیان بگۆرن بە پێی رێنماییەکانی پزیشکی چارەسەرکار
 
how to take naltrexone myjustliving.com naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 3990
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
بە ڤیدیۆ... لە یەكەم شەوی مانگی ڕەمەزان لە ناو كەعبە موعجیزە ڕوویدا ...
بۆجی مەکەی پیرۆز فڕۆکەخانەی تێدانیە؟ ...
موسڵمانان له‌سه‌ر وێنه‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ر بۆچونیان جیاوازه‌ ...
خودا باسی قەومی کورد دەکات..! ...
"بوون به‌‌ ئێزدی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی‌‌ گاڵته‌كردنه‌ به‌ ئێزدیه‌كان" ...
نیشانه‌کانی ئاخر زه‌مان بزانه‌ به‌ ته‌واوی ...
فەتوایەکی سەیروسەمەرەی ئیسلامیەکان…!!! ...
ڕوونكردنەوەیەكى شەرعی لە لایەن دەستەیەك لە مامۆستایانى سەلەفى كوردستانەوە سەبارەت بەشەرى داعش بەرامب ...
هاتنى كەسێك بۆمزگەوت كەسیر وپیازى خواردبێ،یان بۆنێكی ناخۆشی پێوەبێ ...
وێنه‌..یه‌كه‌م مزگه‌وت كه‌ دیزانه‌ره‌كه‌ی ئافره‌ت بێت له‌ توركیا ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll