رۆبێرتۆ كارلۆس ناوی کوردستانی پێشتر نەبیستووە
06/06/2016

له‌ دوای پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یانه‌ی ریال مه‌درید كه‌ به‌ مه‌به‌ستی یارییه‌كی خێرخوازی سازیان كرد بوو، كه‌ بڕیاره له‌ یارییه‌كی خێرخوازیدا‌ رووبه‌ڕووی ئه‌ستێره‌كانی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام ببنه‌وه.

دوای كۆتایی هاتنی پرێس كۆنفرانسه‌كه‌، په‌یامنێرێکی كوردی له‌ نزیكه‌وه‌ رۆبێرتۆ كارلۆس، به‌رگریكاری به‌رازیلی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌دریدی بینی، كارلۆس ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێشتر ناوی كوردستانی نه‌بیستووه‌، بۆیه‌ به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ حه‌زی به‌ هه‌واڵ و زانیاریی بوو له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد.

كارلۆس له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، زوو پرسیاری له‌ هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌ كوردستان كرد، كاتێكیش گوێبیستی ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ كوردستان هه‌وادارێكی زۆری به‌رازیلی هه‌یه‌، زۆر دڵخۆش بوو، بۆیه‌ وتی: ده‌مه‌وێت له‌ رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه‌ سووپاسی سه‌رجه‌م هانده‌رانی به‌رازیل له‌ كوردستان بكه‌م.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا به‌ پێكه‌نیینه‌وه‌ كارلۆس رایگه‌یاند كه‌ داواكارییه‌كی له‌ هه‌وادارانی وه‌رزشی كوردستان هه‌یه‌ و گوتی: من ریال مه‌درید و به‌رازیلم خۆشده‌وێت، ئێوه‌یش ئه‌م دووانه‌تان خۆشبوێت.

ژماره‌ی بینین‌ : 1027
زیاتر ...
گواردیۆلا بۆ هاڕت: یانەیەكی بۆ خۆت بدۆزەوە ...
جارێکی تر مۆرینیۆ هێرشی کردەوە سەر رۆناڵدۆ ...
بەبەڵگەوە، سەرتاشەکەی پۆگبا داهاتووی ئەو ياريزانەی ئاشکراکرد ...
فەرمی، گۆتزە گەڕايەوە يانە کۆنەکەی ...
تۆتی قسە لەسەر مێسی و ڕۆناڵدۆ دەکات ...
کاریکاتێر، گواردیۆلا پیزا قەدەغە دەکات ...
ئێبرا وەڵامی کانتۆنا دەداتەوە ...
بەپەلە.. دادگا سزای 21 مانگ زيندانی بو مێسی و باوكی دەركرد ...
مانچستەر یونایتد مۆرینیۆى بە ڕاگەیاندنەکان ناساند ...
لێدوانى ڕۆناڵدینیۆ و سوارێز و فۆرلان لەسەر وازهێنانى میسى ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll