مایکرۆسۆفت بە نیازە داتاکانی لەناو ئاودا هەڵبگرێت
29/02/2016

کۆمپانیای ئەمەریکی مایکرۆسۆفت پڕۆژەیەکی بۆ هەڵگرتنی داتا و زانیارییەکان لەناو ئاوەکاندا خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ئێستادا بەشێوەیەکی ئەزموونی کاری لەسەر دەکات.

دوای ئەوەی هەریەکە لە کۆمپانیاکانی گووگڵ و فەیسبووک ڕایانگەیاند دەبێت بیر لەوە بکەنەوە داتا و زانیارییەکانیان بۆ ئەو ناوچانە بگوازنەوە کە زۆر ساردن و پلەی گەرمیان لەژێر سفرەوەیە، مایکرۆسۆفت پڕۆژەی گواستنەوەی داتا و زانیارییەکانی بۆناو ئاوی دەریاکان خستەڕوو.

ئەندازیارانی پڕۆژەکە باس لەوە دەکەن، داتا و زانیاری لەناو سێرڤەرەکاندا پێویستی بەوەهەیە لە کەشێکی زۆر سارددا هەڵبگیرێن ئەوەش تێچوویەکی زۆری دەوێت و لە ئەگەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مەترسی لەسەر زانیارییەکان دروست دەبێت.

هۆکارێکی تری گواستنەوەی داتا بۆ ناو ئاوەکان مایکرۆسۆفت بۆ ئەوەی گەڕاندوەتەوە کە ڕێژەییەکی زۆری دانیشتوانی زەوی لە کەنار دەریاکان نیشتەجێن هەربۆیە وەک کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە گواستنەوە و دەستگەیشتن بە زانیارییەکان ئاسانتر دەکات.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمەریکی لە ئێستادا بەشێوەی ئەزموونی پڕۆژەکەی خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ساڵی ٢٠١٣ کۆمپانیای فەیسبووک سەنتەرێکی گەورەی هەڵگرتنی داتای لە باکووری سوید کردەوە کە نزیکەی ٧٠ مایل لە جەمسەری باشووری زەوییەوە دوورە و ناوچەیەکی زۆر ساردە.

ر.ا

 

 

_88052858_microsoftdatacentre.png

_88052850_microsoftdatacentre2.gif

ژماره‌ی بینین‌ : 647
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
فەیسبووک ڕێگری لە کردنەوەی ویکیلیکس دەکات ...
ڤايبەر بە چەند گۆڕانکارييەکەوە بۆ کۆمپيوتەر نوێکرايەوە ...
فەیسبوک تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ مەسنجەر زیاد دەکات ...
دوگمەیەکى "گرنگ" لە موبایلى ئایفۆن ٧ دا لادەبرێت ...
کەشتیی ئاسمانیی جۆنۆ گەیشتە نێو خولگەکەی لە دەوری هەسارەی موشتەری ...
لەسەر ئايفۆن، پياوێک داوای ١٠ مليار دۆلار دەکات ...
زانیاری تەواو لەسەر نەوەی داهاتووی Galaxy Note بە ناوی Galaxy Note 7 ...
بە پارەی ئاسن مەھێڵە لاپتۆپەکەت گەرم ببێت ! ...
دروستکردنی مرۆڤ ...
مێشکی ئه‌م ژنه‌ وه‌ک گووگڵه‌ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll