فەیسبووک و ئینستاگرام کڕین و فرۆشتنی چەک قەدەغە دەکەن
29/02/2016

هەریەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام ڕێگەنادەن کەسانی ئاسایی کڕین و فرۆشتن بە چەکەوە بکەن.

دوێنێ هەینی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، هەریەکە لە فەیسبووک و ئینستاگرام ڕایانگەیاند، لەمەودوا تەنها بازرگانان دەتوانن کڕین و فرۆشتن بە چەکەوە بکەن و چیتر ڕێگە نادرێت کەسانی ئاسایی ئەو کارە بکەن.

هاوکات پێشتر فەیسبووک کڕین و فرۆشتنی چەکی بەبێ هەبوونی ناسنامەی کەسێتی قەدەغە کردبوو، بەڵام لەژێر ئەم یاسا نوێیەدا تەنها بازرگانان دەتوانن ڕیکلام و کڕین و فرۆشتنی پێوە بکەن.

ئەم هەنگاوەش دوای سێ هەفتە لە بڕیارەکانی ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا بوو کە سەبارەت بە سنووردارکردنی کڕین و فرۆشتنی چەک دەریکردن.

هاوکات یاسا نوێیەکەش دەچێتە پاڵ هەمان ئەو یاسایەی کە فەیسبووک پێشتر لەسەر بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەری و دەرمانەوە دەریکرد بۆ سنووردارکردنیان.

شانۆن واتس لە کامپینی (Everytown for Gun Safety) وتی "بەداخەوە پێشتر فەیسبووک وەک بنکەیەکی بازرگانی بوو بۆ کەسانی مەترسیدار کە دەیانتوانی چەک بەدەستبخەن."

ئاماژەی بەوەش کرد، بەڵگەیان لایە کە بەهۆی کڕینی چەک لەڕێی فەیبسووکەوە خەڵک کوژراوە.

کامپینی (Everytown for Gun Safety) یەکێک لەو چەندین کامپینەی کە داوایان لە فەیسبووک کردبوو سیاستەکانی بگۆڕێت.

لە ساڵی ٢٠١٣دا، ئیریک تی شنایدەرمان بریکاری گشتیی نیو یۆرک لە پەیامێکدا بۆ فەیسبووک ئاگاداری کردبوونەوە لە چەندین گروپ کە تیایاندا ڕیکلام بۆ چەندین جۆر چەک ئەنجام دەدرێت."

ک.ئ


ژماره‌ی بینین‌ : 1311
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
فەیسبووک ڕێگری لە کردنەوەی ویکیلیکس دەکات ...
ڤايبەر بە چەند گۆڕانکارييەکەوە بۆ کۆمپيوتەر نوێکرايەوە ...
فەیسبوک تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ مەسنجەر زیاد دەکات ...
دوگمەیەکى "گرنگ" لە موبایلى ئایفۆن ٧ دا لادەبرێت ...
کەشتیی ئاسمانیی جۆنۆ گەیشتە نێو خولگەکەی لە دەوری هەسارەی موشتەری ...
لەسەر ئايفۆن، پياوێک داوای ١٠ مليار دۆلار دەکات ...
زانیاری تەواو لەسەر نەوەی داهاتووی Galaxy Note بە ناوی Galaxy Note 7 ...
بە پارەی ئاسن مەھێڵە لاپتۆپەکەت گەرم ببێت ! ...
دروستکردنی مرۆڤ ...
مێشکی ئه‌م ژنه‌ وه‌ک گووگڵه‌ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll