سکایپ خزمەتگوزارییەکی نوێی زیاد کرد
29/02/2016

سکایپ خزمەتگوزاریەکی نوێی پێشکەشی بەکارهێنەرانی کرد کە لەڕێیەوە دەتوانن بەشێوەی گروپ پەیوەندی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەن.

دوێنێ هەینی ١٩ی شوباتی ٢٠١٦، ماڵپەڕی زە ئێڤرج بڵاویکردەوە، خزمەتگوزارییە نوێیەکە بۆ هەردوو سیستمی (ئەندرۆید و IOS) ە کە مانگێک لەمەوبەر کۆمپانیای مایکرۆسۆف پەیمانی بەرهەمهێنانی خزمەتگوزاریەکەی دابوو.

لە ئێستادا خزمەتگوزاریەکە لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا کارا بووە و لە مانگی ئازاریشدا لە سەرانسەری جیهاندا کارا دەبێت.

ماڵپەڕەکە ڕاشیگەیاند بەکارهێنەرانی سکایپ دەتوانن لەڕێی مۆبایلی ئایفۆن یان گالاکسی، و ئایپاد و کۆمپیوتەری ئەپڵ و کۆمپیوتەری تایبەت بە سیستەمی ئەندرۆید خزمەتگوزارییە نوێیەکە بەکاربهینن .

سکاپی لەدوای کۆمپانیای گوگڵ دێت لە خزمەتگوزاری پەیوەندی ڤیدیۆیی گروپدا، کە پێشتر لە ڕێگەی Google Hangout ەوە ڕێگەی بە ١٠ کەس یان کەمتر دەدا بەشێوەی گروپ پەیوەندی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەن.

هاوکات بەکارهینەرانی سکایپ دەتوانن تا ٢٥ کەس لە یەک کاتدا بە دیسکتۆپ پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن و تا ١٠ کەسیش بە گروپ پەیوەندی ڤیدیۆیی ئەنجام بدەن.

ژماره‌ی بینین‌ : 1147
کۆمێنت
هێچ کۆمێنتێک بەردەست نیە
کۆمێنتی خۆت بنێرە
ناو :  
ئیمێڵ :   
کۆمێنت :
 
زیاتر ...
فەیسبووک ڕێگری لە کردنەوەی ویکیلیکس دەکات ...
ڤايبەر بە چەند گۆڕانکارييەکەوە بۆ کۆمپيوتەر نوێکرايەوە ...
فەیسبوک تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ مەسنجەر زیاد دەکات ...
دوگمەیەکى "گرنگ" لە موبایلى ئایفۆن ٧ دا لادەبرێت ...
کەشتیی ئاسمانیی جۆنۆ گەیشتە نێو خولگەکەی لە دەوری هەسارەی موشتەری ...
لەسەر ئايفۆن، پياوێک داوای ١٠ مليار دۆلار دەکات ...
زانیاری تەواو لەسەر نەوەی داهاتووی Galaxy Note بە ناوی Galaxy Note 7 ...
بە پارەی ئاسن مەھێڵە لاپتۆپەکەت گەرم ببێت ! ...
دروستکردنی مرۆڤ ...
مێشکی ئه‌م ژنه‌ وه‌ک گووگڵه‌ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll