تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە
02/04/2015
سەرەڕای تێپەڕبوونی ئەو وادەیەی دانرابوو بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر كێشەی بەرنامە ئەتۆمـییەكەی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەی نێوان وتووێژكارانی ئێرانی و زلهێزانی جیهان لە لۆزان بۆ رۆژی حەوتەم درێژەی پـێدەرا، بەبێ ئەوەی بگەنە رێككەوتن.

جۆن كیری، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و هاوتا ئێرانیـیەكەی محەمەد جەواد زەریف بە جیا ئەمڕۆ كۆبوونەتەوە، بەڵام هیچ لە بارەی ئەنجامی كۆبوونەوەكە رانەگەیەندراوە.

ئێوارەی سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، ئەو بەرەوپـێشچوونانەی لە وتووێژەكانی لۆزاندا بەدەستهاتوون شایەنی ئەوەن وتووێژەكانی بۆ درێژبكرێنەوە تا رۆژی چوارشەممە.

بەڵام لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رۆژی چوارشەممە لە پاریسەوە وتی وتووێژەكان بە بەرەوپـێشچوونێـكی وەها نەگەیشتوون كە بتوانرێت لەسەریان رێـكەوتنـنامەیەك بەم زووانە ئیمزا بكرێت. وتیشی: "ئەگەر پـێوست بكات ئامادەیە بۆ سەر مێزی وتووێژەكان لە لۆزان بگەڕێتەوە".

سەرچاوەیەكیش لە وەفدی ئەڵمانیا لە لۆزان، ئەویش وتویەتی، بەرەوپـێشچوون بووە، بەڵام لەسەر هیچ رێـكنەكەوتوون. وتوشیەتی ئەگەر هەموو لایەنەكان خوازیاربن، ئەوا دەكرێت بە رێـككەوتن بگەن. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد لۆران فابیۆس بەر لەوەی شەوی سێشەممە لۆزان جێبهێڵێت لەگەڵ فرانك ڤالتێر شتاینمایەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رێككەوتووە هاوكاری تەواو بۆ ئەم مەبەسەتە بكەن.

فیلیب هامۆند وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش وتی: "لە ئێسـتادا چوارچێوەیەكی گشـتیـیان بۆ رێككەوتنەكە هەیە، بەڵام چەند مەسەلەیەكی سەرەكی هەن پـێویستە كاریان بۆ بكرێن". 

وتیشی: "لەم رۆژانەی دوایی بەرەوپـێشچوونێـكی گرنگیان بەدەسـتهێناوە بەڵام هێشتا سستە".

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە سویسراوە بۆ وڵاتەكەی گەڕایەوە و وتەبێژێكی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا وتی: لاڤرۆڤ لۆزانی جێهێشت پاش تەواوبوونی ئەو ماوەیەی بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێـكی گشـتی دەستنیشـان كرابوو كە‌ 31 ی مانگی سێ بوو.

عەباس عەراقچی گەورە وتووێژكاری ئێرانی رۆژی چوارشەممە وتی: "سزاكانی سەر ئێران و مەسەلەی توێژینەوە و پەرەپێدان لە بەرنامە ناوكیـیەكەی وڵاتەكەی كۆسپی سەرەكین لە دانوسـتاندنەكاندا. 

وتیشی: "ناكرێت بە رێككەوتنێـك بگەن بەبێ ئەوەی چوارچێوەیەك بۆ لابردنی سـزاكانی سەر وڵاتەكەی دانەنرێت".

لە لایەكی دیكە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی كرد سووربێت لەسەر ئەنجامدانی‌"رێـكەوتنێـكی باش" لەگەڵ ئێراندا، ئەویش سنوورداركردنی ژێرخانی بەرنامە ئەتۆمـییەكەی تاران و گرێدانی مەسەلەی لابردنی سزاكان بە گۆڕینی رەفتاری ئێران، لەوانە هەڕەشەكانی بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل دەیكات و نانەوەی ئاژاوە لە هەرێمەكەدا.

هەرچەندە ئیدارەی ئۆباما هەوڵێـكی زۆر دەدات بە رێگەی وتووێژ كێشەی بەرنامە ئەتۆمـیەكەی ئێران چارەسەربكرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بژاردەی سەربازی وەلاوە نەناوە.

كۆشـكی سـپی رۆژی سێشەممە جارێـكی دیكە هۆشداری دا كە هێشـتا پرۆسەی سەربازی یەكێـكە لە بژاردەكان بۆ رێگەگرتن لەوەی ئێران بـبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
ژماره‌ی بینین‌ : 1905
زیاتر ...
ئایا دەزانیت ئەو منداڵەی لەو وێنەیەدایە كێیە ...
چیرۆكی شەهیدبوونی عەقید سەربەست؛ قارەمانەكەی شەڕی وەردەك ...
له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سكاڵایی یاسایی‌ تۆمار كرا ...
بۆچوونەکانى تاڵەبانى و بارزانى لە چاوپێکەوتنێکى ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لە بى بی سی دا ...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیچ كەسێك ناتوانێت من لە پۆستەكەم لابدات ...
نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌ش باوكى كێشه‌كانه‌ ...
جنێودان وه‌ك زه‌نگی ئاگاداری ...
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه‌ كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه‌ زارع، له‌ تۆڕه ...
تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە ...
30 هاوڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ داعش هه‌ڵاتن ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll