ئایا مانگ گونجاوە بۆ ژیان؟
14/02/2015

تائێستاش بیرۆکەی دروستکردنی نشینگە لەسەر مانگ بیروھۆشی چەندان کەسی داگیرکردووە، بەڵام ئایا زانستییەن مانگ گونجاوە بۆ ئەوەی ژیانی لەسەر ھەبێت؟

زۆربەی ئەو توێژینەوەو تاقیکردنەوانەی تائێستا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە مانگ بەھیچ شێوەیەک گونجاو نیە بۆ ژیان، لانیکەم بەراورد بەزەوی.

ھێزی راکێشان لەسەر مانگ دەگاتە ١٦%ی ھێزی راکێشانی زەوی، رۆژەکانی سەر مانگ ھاوتای ١٤ رۆژی سەر زەوییە، بەمەش پلەی گەرما دەگاتە ١٢٣ پلە، ھەروەھا شەویشی ١٤ رۆژی سەر زەوییە، بەھۆی سوڕانەوەی مانگەوە، بەوەش پلەی گەرمای دەگاتە ٢٣٣ پلەی ژێر سفر.

سەرباری ئامانە ریک فیک زانا لە ئاژانی ناسا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە، تاکە شوێن کە بگونجێت نشینگەی لێ دروست بکرێت ھەردوو قوتبەکەی مانگە ئەم ناوچانە بڕێکی زۆر ئاوی بەستوو ھەڵئەگرێت، ھەروەھا رێژەی خۆر لەو ناوچانە بۆ چەند مانگێک کەمە، پلەی گەرماش دەگاتە سفر.

بەڵام لەگەڵ ئەمانەشدا کێشەی کەشوھەوا سەرھەڵدەدات، لەو ناوچەیە ھەموو کات خۆر بەدەرەوەیە، ھەربۆیە باران بارین نیە، ھەروەھا کەشوھەوای بۆشایی ئاسمان کە بەھۆیەوە پارچەی نەیزەک دەکەوێتە خوارەوە کێشەیەکی ترە.

ھەروەھا مەترسی رودانی بومەلەرزە ھەیە کە چەند سەعاتێک دەخایەنێت کە ھێزەکەی دەگاتە ٥.٥ پلەی رێختەر کە بەھۆیەوە ھەر نشینگەیەک دروست بکرێت لەناو دەچێت.

ژماره‌ی بینین‌ : 3372
زیاتر ...
فەیسبووک ڕێگری لە کردنەوەی ویکیلیکس دەکات ...
ڤايبەر بە چەند گۆڕانکارييەکەوە بۆ کۆمپيوتەر نوێکرايەوە ...
فەیسبوک تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ مەسنجەر زیاد دەکات ...
دوگمەیەکى "گرنگ" لە موبایلى ئایفۆن ٧ دا لادەبرێت ...
کەشتیی ئاسمانیی جۆنۆ گەیشتە نێو خولگەکەی لە دەوری هەسارەی موشتەری ...
لەسەر ئايفۆن، پياوێک داوای ١٠ مليار دۆلار دەکات ...
زانیاری تەواو لەسەر نەوەی داهاتووی Galaxy Note بە ناوی Galaxy Note 7 ...
بە پارەی ئاسن مەھێڵە لاپتۆپەکەت گەرم ببێت ! ...
دروستکردنی مرۆڤ ...
مێشکی ئه‌م ژنه‌ وه‌ک گووگڵه‌ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll