مەترسی واژۆكردنەوەی رێكەوتننامەی بڕٍۆكسلی نێوان توركیا و عێراق‌.
10/02/2015
لینین دوای سەركەوتنی شۆڕشی ئۆكتۆبەر لەساڵی1917دا، ڕێكەوتنی سایكس بیكۆی ئاشكراكرد، كە لەنێوان بەریتانیا و فەڕەنسا و دواتریش ڕوسیا لەمانگی 5ی ساڵی1916دا، بۆ دابەشكردنی جیهان لەدوای شەڕی چوار ساڵەی نێوانیان واژۆكرابو، بە پێی رێكەوتنەكە سنوری عێراق تەنیا ویلایەتی بەغدا و بەسرە، هەتا چیای حەمرین بوە و لەژێر چاودێری بەریتانیادا بوە، ویلایەتی موسڵیش سنوری باشوری كوردستانی گرتۆتەوە و لەژێر چاودێری فەڕەنسادا بوە و لەناو سنوری عێراقدا نەبوە، واتە هەتا ڕێكەوتنی سایكس بیكۆ سنوری عێراق هەتا چیای حەمرین بوە و كوردستانی نەگرتۆتەوە. بەریتانیا دوای ئەوەی لەدەوڵەمەندی موسڵ دڵنیا دەبێت، بە پێی ڕێككەوتننامەی سان ڕیمۆ لە25/4/1920دا و سیاسەتی پەرتكە و زاڵبە، فەڕەنسای ڕازی كردوە واز لەموسڵ بهێنێت و بچێتە ژێر ئینتیدابی ئەوە وە، سوپای عوسمانیشی لێ دورخستۆتەوە، كە موسڵی بە سنوری خۆی زانیوە. لەكۆنگرەی قاهیرە ڕۆژانی12-24/12/1921، كە گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی ڕێكخستنەوەی وڵاتانی ژێر دەستەی بەریتانیا و وڵاتانی عەرەبی كراوە، دو بۆچونیان لەسەر عێراق و باشوری كوردستان باسكردوە. یەكەم: عێراق لەویلاتەكانی بەغدا و بەسرە و موسڵ پێك بێت. ئەمە بۆچونی بەریتانیا بوە، بە پێچەوانەی ڕێكەوتننامەكەی سایكس بیكۆ وە، كە خۆیان ئیمزایان كردوە. دوەم: عێراق تەنیا ویلایەتی بەغدا و بەسرە بێت و موسڵ لەژێر چاودێری بەریتانیادا بێت و لەسنوری عێراقدا نەبێت، ئەم خاڵەی ڕێكەوتننامەكەی سایكس بیكۆ بۆ گەلی كورد زۆر گرنگ بوە، كە ویلایەتی موسڵ لەسەر عێراق نەبێت، لەئەمڕۆیشدا دەتوانرێت زیندو بكرێتەوە، یان لەكاتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستاندا سودی لێوەربگیرێت، كە ڕوانینی قاهیرە و وڵاتانی عەرەبی بوە، بەڵام لەسایكس بیكۆدا واژۆ كراوە. ئەتاتوركیش هەڕەشەی كردوە، كە ڕێكەوتننامەی هاوپەیمانەكان پەسند ناكات و دەسەڵاتی خۆی ڕادەگەیەنێت، بەریتانیایش ترساوە لەوەی ئەتاتورك بەو بڕیارەی كارەكانیان لێ تێكبدات، بۆیە سنوری عێراقی بەم شێوەیەی ئەمڕۆ پەسند كردوە و ویلایەتی موسڵی بە سنوری عێراقەوە گرێداوە. بەڵام هەتا ساڵی1926یش بەهۆی سەرهەڵدانی شۆڕشی شێخ مەحموی نەمرەوە لەباشوری كوردستان، نەیانتوانیوە بە پراكتیكی سنورەكە دیاریبكەن و جێبەجێی بكەن ، ساڵی1926 بە كۆتایهاتنی بەرخودانی شێخ مەحمود و بە پێی ڕێككەوتننامەی بڕۆكسل، كە لەنێوان عێراق و توركیادا واژۆكراوە و بەریتانیایش چاودێری ڕێكەوتننامەكە بوە، سنوری عێراق بەم شێوەیەی ئەمڕۆ دیاریكرا و ویلایەتی موسڵیشی خرایە سەر و كۆمەڵەی گەلانیش پەسندی كرد، لەبارەی سەربەخۆ نەبونی ویلایەتی موسڵەوە عێراق و توركیایش گەرەنتیان لەیەكتر وەرگرتوە. بە پێی ڕێككەوتننامەكە هەر كاتێك عێراق نەیتوانی سەروەری و یەكێتی خاكی خۆی بپارێزێت، توركیا دەتوانێت ویلایەتی موسڵ بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، لەساڵی2007یشدا، ئەم ڕێككەوتننامەیە لەنێوان عێراق و توركیادا لەنوێ وە واژۆ كراوەتەوە. كۆتایی مانگی 11ی 2014یش، بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە نەوتی و ئابوریەكانیان و رێگریكردن لەسەربەخۆیی كورد لەباشوری كوردستان و ڕەوشی موسڵ و داعش، داود ئۆغڵۆ سەرۆكی حكومەتی توركیا سەردانی بەغدای كرد، دوای ئەوەیش هاتە هەرێمی كوردستان و لەهەولێر نوێژی كرد و یەكسەر سەردانی ئاوارە توركمانەكانی دەڤەری دهۆكی كرد و پێداویستیەكی زۆری بۆ دابینكردن، ئێوارەیش كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری ئەمریكا لەئەنقەرە هەبو. بێ ئەوەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بچوكترین ڕۆڵیان لەڕاڤەكردنی ئەو هەمو ڕۆژەڤ و پەیامە ڕامیاری و هاتوچۆیەی ئۆغڵۆ بۆ ئەم سنورە هەبێت، ڕەوشی موسڵ جێگیر نیە و حكومەتی عێراقیش نەیتوانیوە سەروەری بپارێزێت و بە دەست داعشەوەیە، ئەو هێزە تیرۆریستەیش پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە حكومەتی توركیاوە هەیە. تا هەنوكەیش توركیا موسڵ و كەركوك بە بەشێك لەحوكمڕانی خۆی دەزانێت و لەسەریان دێتە قسە و توركمانەكانی ئەم دەڤەرانەیش بەم بیرۆكەیە پەروەردە دەكات و دژی كورد هانیاندەدات، بۆیە زۆر مەترسیدارە لەم ڕەوشەی ئێستای موسڵدا، توركیا و بەغدا كار بە ڕێكەوتنەكەی بڕۆكسل بكەن، كە قەیرانی نوێ بۆ باشوری كوردستان دەئافرێنن. بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تا ئێستایش لەو ڕێكەوتنە و لەسەردانە گوماناویەكەی ئۆغڵۆ بۆ بەغدا و هەرێم و یەكسەر بۆ لای ئاوارە توركمانەكان بێ ئاگان و خوێندنەوەی وردیان بۆ نەكردوە، بۆیە ئێجگار كاڵفامن، ئەگەر تا هەنوكەیش حكومەتی توركیا هەر بە دۆست و حكومەت و عەرەبی عێراقیش بە لێقەوماو و دۆست بژمێرن. گرنگە هەرێمی كوردستان بە گشتی خوێندنەوەی نوێ بۆ هەردو وڵات بكات و پشتگیرییە نێو دەوڵەتیەكان بۆ هەرێمی كوردستان، بكەنە زەمینەسازییەكی پێدرا و بۆ سەربەخۆیی كوردستان و گەڕاندنەوەی تەواوی سنور و ناوچە دابڕاوەكانی باشوری كوردستان و ڕێگەگرتن لەدوبارە واژۆكردنەوە و جێبەجێكردنی ڕێكەوتننامەی بڕۆكسلی توركیا و عێراق و ویلایەتی موسڵ لەعێراق جیا بكرێتەوە. - See more at: http://knnc.net/Drejey-wtar.aspx?Articleid=3206&AuthorID=209#sthash.cQgXKLi3.dpuf
ژماره‌ی بینین‌ : 2531
زیاتر ...
ئایا دەزانیت ئەو منداڵەی لەو وێنەیەدایە كێیە ...
چیرۆكی شەهیدبوونی عەقید سەربەست؛ قارەمانەكەی شەڕی وەردەك ...
له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سكاڵایی یاسایی‌ تۆمار كرا ...
بۆچوونەکانى تاڵەبانى و بارزانى لە چاوپێکەوتنێکى ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لە بى بی سی دا ...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیچ كەسێك ناتوانێت من لە پۆستەكەم لابدات ...
نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌ش باوكى كێشه‌كانه‌ ...
جنێودان وه‌ك زه‌نگی ئاگاداری ...
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه‌ كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه‌ زارع، له‌ تۆڕه ...
تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە ...
30 هاوڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ داعش هه‌ڵاتن ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll