داعش: بیرۆکەى یەکسانى لەنێوان ژن و پیاودا هیچ سوودى بۆ ژنان نابێت
07/02/2015

داعش نامیلکەیەکى لەبارەى ژیانى ژنان لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى خۆیدا بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "بیرۆکەى یەکسانى لەنێوان ژن و پیاودا هیچ سوودى بۆ ژنان نابێت و کارکردنى ژنان بێ ڕەوشتییە و ژنانى نووسەریش لەڕێ دەرچوون".

تۆڕى هەواڵى بى بى سى ڕاپۆرتەکەى فرانک گاردنەرى لە بارەى نامیلکەکەى داعشەوە بڵاوکردووتە و بەپێى ناوەرۆکى ئەو نامیلکەیە "ژنانى وڵاتانى کەنداو و بە تایبەتى سعودیە ڕووبەڕووى دڕەندەیى و بەربەرێت بوونەتەوە".

ئەو بەربەرێتیەش بریتییە لە کارکردنى ژنان لەگەڵ پیاوان لە فرۆشگاکاندا و سوودوەرگرتن لە بۆرسەى وڵاتانى ڕۆژئاوا بۆ خوێندن لە "زانکۆ بێڕەوشتەکەى" شارى جەدەى سعودیە.

لەو نامیلکەیەدا کەناڵى تەلەفزیۆنى سعودیە بە "کەناڵى بێڕەوشتى و ئابڕوبەر" نابراوە و ژنانى نووسەریشى بە ژنانى "لەڕێ دەرچوو" پێناسەکردووە.

نامیلکەکەى داعش ئەو مامۆستایانەى بۆ وتنەوەى وانە دەڕۆن بۆ وڵاتانى ئیسلامى بە سیخوڕ ناوبردووە کە ئامانجیان بڵاوکردنەوەى بیروبۆچوونى ژەهراوى و نائایینییە.

لەو نامیلکەیەدا ئازادیى ژنان لەسەر شێوازى وڵاتانى ڕۆژئاوا، کە ژنان بۆ کارکردن دەچنە دەرەوەى ماڵەکانیان ڕەتکراوەتەوە و تیایدا هاتووە "ژنان هیچیان لە بیرۆکەى یەکسانى لەگەڵ پیاودا دەست ناکەوێت و فرۆشگاى پۆشاکى ژنان و هۆڵەکانى جوانکارى بە کارى شەیتانى" ناوبراوە.

لە نامیلکەکەى خەنسادا هاتووە "دەوڵەتى ئیسلامى هیچ شتێک قەدەغە ناکات، بەڵام دەبێت کوڕ و کچ لەیەک جیابن و بە جیا بخوێنن".

بەپێى ئەو نامیلکەیە "هاوسەرگیریى کچانى تەمەن نۆ ساڵ شەرعییە، بەڵام لە تەمەنى ١٦-١٧ ساڵى هاوسەرگیرى دەکەن".

ئاماژە بەوەشکراوە کچان دەبێت لەو تەمەنە بە دواوە (تەمەنى ١٦ – ١٧ ساڵ) لە ماڵدا بمێننەوە و بە دوور بن لە شوێنە گشتییەکان و لەو دیوى دەرگا داخراوەکانەوە پشتیوانى لە خەلیفە بکەن. بەشێوەیەکى تایبەتیش لەبارەى هەمو لایەنەکانى ئایینى ئیسلامەوە بخوێنن.

بەپێى ڕاپۆرتەکەى بى بى سى، کە فرانک گاردنەر ئامادەى کردووە، نووسراوە "ڕۆڵى ژنان دانیشتنە لە ماڵەوە و کارەکەشیان پشتیوانیکردنە لە پیاوە چەکدارەکان و بەخێوکردنى منداڵەکانیان، نەک شەڕکردن".

لە نامیلکەکەدا شارى ڕەقە لە سوریا بە "بەهەشتێک بۆ کۆچبەرەکان" ناوبراوە. ئاماژەیان بەوەشکردووە ڕەقە ئەو شوێنەیە  خێزانەکان بە بێ "برسێتى و سەرما" ژیانى تێدا بەسەر دەبەن. داواش لە ژنانى سعودیە و وڵاتانى کەنداوە کراوە "بڕۆن بۆ شارى خەونەکانى داعش".

گاردنەر لەبارەى چوونى ژنانى ڕۆژئاوا بۆ ناچەکانى ژێر دەسەڵاتى داعش نووسیویەتى "نزیکەى ١٠%ى ئەو هەزاران چەکدارە بیانییەى لە سنوورەکانى تورکیاوە چوونەتە ڕێزەکانى داعش ژنن. لە بەریتانیاوە تا ئێستا ٥٠ ژن چوونەتە ناو داعش".

فرانک گاردنەر ئاماژەى بەوەشکردووە لەو نامیلەکەیەدا هیچ باسێک لە بارەى کۆیلەکردنى هاوڵاتییە ئێزیدییەکان، بازرگانى بە کچانى کەم تەمەن، سەربڕین و هەڵدانە خوارەوەى تۆمەتبارەکان لە بینا بەرزەکانەوە نەکراوە.

گاردنەر لە بارەى نامیلکەکەوە نووسیویەتى "گروپێک لە ژنە پشتیوانەکانى داعش لە عێراق و سوریا، کە خۆیان بە کەتیبەى خەنسا دەناسێنن نامیلکەیەکیان لەتۆڕى ئینتەرنێت بە زمانى عەرەبى بڵاوکردووەتەوە. ئەو ڕاپۆرتە لەلایەن دامەزراوەى توێژینەوەى (کویلیام)ەوە، کە بارەگاکەى لە لەندەنى پایتەختى بەڕیتانیایە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانى ئینگلیزى. ئەو دامەزراوەیە لەبوارى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆردا کار دەکات".

ژماره‌ی بینین‌ : 2553
زیاتر ...
ئایا دەزانیت ئەو منداڵەی لەو وێنەیەدایە كێیە ...
چیرۆكی شەهیدبوونی عەقید سەربەست؛ قارەمانەكەی شەڕی وەردەك ...
له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سكاڵایی یاسایی‌ تۆمار كرا ...
بۆچوونەکانى تاڵەبانى و بارزانى لە چاوپێکەوتنێکى ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لە بى بی سی دا ...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیچ كەسێك ناتوانێت من لە پۆستەكەم لابدات ...
نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌ش باوكى كێشه‌كانه‌ ...
جنێودان وه‌ك زه‌نگی ئاگاداری ...
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه‌ كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه‌ زارع، له‌ تۆڕه ...
تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە ...
30 هاوڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ داعش هه‌ڵاتن ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll