ئه‌مڕۆ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ هه‌ڵده‌درێت ئاژانسی ناسا كاتی ڕوودانی لافاو وشكه‌ساڵی دیاری ده‌كات
29/01/2015
ئاژانسی ناسای ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات مانگێكی ده‌ستكرد هه‌ڵده‌داته‌ بۆشایی ئاسمان كه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت پێشبینی لافاوو وشكه‌ ساڵی بكرێت و ده‌توانێت چاودێری جوڵه‌ی كاربۆن و ئاوو ووزه‌ی زه‌وی و ڕێژه‌ی شێ له‌زه‌ویدا بكات. دارا ئینتخابیی توێژه‌ر له‌په‌یمانگه‌ی ماساچۆستس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا كه‌سه‌رپه‌رشتی تیمه‌ زانستیه‌كه‌ ده‌كات ده‌ڵێت: له‌ڕێگه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌وه‌ ده‌توانرێت چاودێریی گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌و مادانه‌ بكرێت كه‌زه‌ویان لێ پێكدێت، هه‌روه‌ك پڕۆسه‌كه‌ هاوكاری زانایانی بواری كه‌شناسیش ده‌كات تابتوانن ڕێژه‌ی به‌هه‌ڵمبوون وشكه‌ساڵی و ئاوه‌ به‌ستوه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی و ڕێژه‌ی كاربۆن و پێشبینیه‌كانی ڕووداوی لافاو به‌ووردی بكه‌ن دیاری بكه‌ن. ناسا ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات له‌ڕێگه‌ی گرتنی وێنه‌ی زه‌وی به‌كوالیتیه‌كی به‌رز ده‌توانرێت ئاست و ڕێژه‌ی شێ له‌سه‌ر زه‌وی دیاریبكرێت كه‌ ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ زانایانی بواری كشتوكاڵی تاله‌ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانن سالاَنه‌ ڕێژه‌ی باران و ووشكه‌ ساڵی دیاری بكه‌ن. له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئێستا ڕێژه‌ی شێ له‌ناوچه‌ بیاباناویه‌كان له‌نێوان % 3 بۆ 5 دایه‌و له‌زه‌ویه‌ شێداره‌كانیشدا له‌نێوان % 40 بۆ % 50 دایه‌و به‌هۆی نه‌بوونی ئامێرێكیش بۆ وێنه‌گرتن و هه‌ستپێكردنی ڕاده‌ی شێ تائێستا نه‌توانراوه‌ ڕێژه‌ی باران و ووشكه‌ ساڵی دیاری بكرێت به‌لاَم له‌ڕێگه‌ی سیستمی (ئێس، ئێم ، ئه‌ی ، پی ) یه‌وه‌ كه‌وێنه‌ی زه‌وی له‌دووری 10 كیلۆمه‌تره‌وه‌ ده‌گیرێت ده‌توانرێت ئاست و ڕێژه‌ی شێ دیاربكرێت. توانه‌وه‌ی به‌فری شاخه‌كان باشترین سه‌رچاوه‌ن بۆ گه‌شه‌كردن و پێگه‌یشتنی تۆوی ده‌غڵ و دان و دانه‌وێڵه‌ به‌لاَم ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی شێ كه‌م بێت تۆوه‌كان گه‌شه‌ناكه‌ن و ده‌پوكێنه‌وه‌و ئه‌وه‌ش واده‌كات سالاَنه‌ به‌رهه‌می كشتوكاڵ له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه‌م بێته‌وه‌.به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ناسا ئه‌م مانگه‌ ده‌ستكرده‌ له‌ڕێگه‌ی ڕادارو ئاستی ڕێژه‌ی ووزه‌ تیشكده‌ره‌كانه‌وه‌ ڕووپێویه‌كی زه‌وی ده‌كات و تا3 ساڵی داهاتوو هه‌ر دوو سێ ڕۆژ جارێك وێنه‌یه‌كی زه‌وی ده‌گیرێت و وابڕیاریشه‌ كاتژمێر 11و 20 خوله‌كی ئه‌مڕۆ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ له‌ویلایه‌تی كالیفۆڕنیاوه‌ ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكرێت. به‌م داهێنانه‌ نوێیه‌ی ئاژانسی ناسا جیهان به‌گشتی و زانسیتی كه‌شناسیی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت و ئاینده‌ش ئه‌م ڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنێت.
ژماره‌ی بینین‌ : 1887
زیاتر ...
فەیسبووک ڕێگری لە کردنەوەی ویکیلیکس دەکات ...
ڤايبەر بە چەند گۆڕانکارييەکەوە بۆ کۆمپيوتەر نوێکرايەوە ...
فەیسبوک تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ مەسنجەر زیاد دەکات ...
دوگمەیەکى "گرنگ" لە موبایلى ئایفۆن ٧ دا لادەبرێت ...
کەشتیی ئاسمانیی جۆنۆ گەیشتە نێو خولگەکەی لە دەوری هەسارەی موشتەری ...
لەسەر ئايفۆن، پياوێک داوای ١٠ مليار دۆلار دەکات ...
زانیاری تەواو لەسەر نەوەی داهاتووی Galaxy Note بە ناوی Galaxy Note 7 ...
بە پارەی ئاسن مەھێڵە لاپتۆپەکەت گەرم ببێت ! ...
دروستکردنی مرۆڤ ...
مێشکی ئه‌م ژنه‌ وه‌ک گووگڵه‌ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll