ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ریتانیا: سه‌ربه‌خۆیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌گه‌رێكی‌ جیدییه‌
22/01/2015
په‌رله‌مانی‌ به‌ریتانیا راپۆرتێك له‌سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر كورد سه‌ربه‌خۆیی‌ رابگه‌یه‌نێت، نابێت به‌ریتانیا دژی‌ بێت، داواش ده‌كات وڵاته‌كه‌ی‌ پشتگیری‌ پێشمه‌رگه‌ بكات.

له‌ راپۆرتێكی‌ 73 لاپه‌ڕه‌ییدا، كه‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ریتانیا له‌ ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌م مانگه‌دا ئاماده‌یكردوه‌، دوێنێ‌ بڵاوی كرده‌وه‌، ئاماژه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی‌ كوردستان، داهاتووی‌ عێراق و كورد له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌كات.

راپۆرته‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ كاورباری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ریتانیا ئاماده‌كراوه‌ و له‌ سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: داهاتووی‌ عێراق كه‌وتۆته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ یه‌كگرتوویی‌ نه‌مێنێته‌وه‌، جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌: سه‌ربه‌خۆیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌گه‌رێكی‌ جدییه‌ و پێویسته‌ به‌ریتانیا بۆ پێشهاتێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ ئاماده‌ بێت و پشتگیری‌ بكات.

ریچارد ئۆتاوه‌ی‌، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی‌ به‌ سه‌قامگیریی‌ سیاسیی‌ و ئابوریی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردوه‌ و ده‌ڵێت: هه‌رێمی‌ كوردستان قه‌ڵغانێكی‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش و تیرۆر و باسی‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ دژی‌ داعش ده‌كات. ده‌شڵێت: پێویسته‌ پشتگیری‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بكرێت له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ تیرۆر.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌: هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌رچاوه‌ی‌ نه‌وت و گازی‌ سروشتییه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویستی‌ به‌ هاوكاریی‌ وڵاتێكی‌ به‌هێزی‌ وه‌ك به‌ریتانیایه‌. داوای‌ ناردنی‌ كه‌سانی‌ پسپۆڕو شاره‌زا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوكاربن بۆ پێشخستنی‌ كارگێڕی‌ و ئابووریی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
how to take naltrexone ldn naltrexone side effects naltrexone cost without insurance
ژماره‌ی بینین‌ : 2656
زیاتر ...
ئایا دەزانیت ئەو منداڵەی لەو وێنەیەدایە كێیە ...
چیرۆكی شەهیدبوونی عەقید سەربەست؛ قارەمانەكەی شەڕی وەردەك ...
له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سكاڵایی یاسایی‌ تۆمار كرا ...
بۆچوونەکانى تاڵەبانى و بارزانى لە چاوپێکەوتنێکى ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لە بى بی سی دا ...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیچ كەسێك ناتوانێت من لە پۆستەكەم لابدات ...
نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌ش باوكى كێشه‌كانه‌ ...
جنێودان وه‌ك زه‌نگی ئاگاداری ...
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه‌ كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه‌ زارع، له‌ تۆڕه ...
تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە ...
30 هاوڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ داعش هه‌ڵاتن ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll