پێ دەکەنن یا دەگرین؟
20/01/2015

               

  کارزان کۆیی

 

پێ بکەنین یا بگرین دەبێ پابەندی ڕینمایی کەر بین . ئێمه‌ ولاتێکى هه‌ژار نین لەبەر نه‌بونى که‌ره‌سه‌ى خاو یا سروشتى ناوچه‌که‌ توند بێت له‌گه‌ڵمان ... به‌ڵکو ئێمه‌ باشترین و له‌بارترین زه‌مینه‌ى پیشه‌ سازیمان هه‌یه‌ له‌ناوچه‌که‌دا ... به‌ڵام هه‌ژارترین هه‌رێمى پیشه‌سازین له‌رۆژهه‌لاتى ناوه‌راستدا . هۆ کاریش نەبونی پلانە و کەسی شیاویش  لەشوێنی شیاو . گەرچی هەریەکێ دەدوێنی لەبەرپرسان ئادەم سمیسێکە بۆ خۆی .کەچی ئەمە حاڵی ڕێنامایی حکومەتە لەدوای ئەزمونی 24 ساڵ لەحکوم ڕانی  بۆ ئەکتیڤ کردنی بەرهەمی ناوخۆو کەرتی تایبەت. جا پێ بکەنن یا بگرین ئەوە بۆ نا بەرپرسان بەجێ دێڵین  .بەپێی ڕێنماییەکان هەر کەسێک بیەوێ کارگەیەک دابمەزرێنێ . زەوی تەرخان کراو نیە بۆ ئەو مەبەستە . خاوەن کارگە دەبێ لەسەر ئەرکی خۆی زەویەک بکڕێ بۆ کارگەکەی بەومەرجەی لەڕێنمایەکەدا هاتوە   . دەبێ زەویەکە کوشتوکاڵی نەبێ.  دەبێ زەوی بەردینە بێ وە لەهەمان کاتدا دەبێ لەوەڕگاش نەبێ . واتە دەبێ زەویەکە زەراعی نەبێ سەخەری بێ وە مەرعاش نەبێ . دە بە مێشکە پڕی  باوکی ئەو پڕۆفیسۆرەی ئەوڕێنمایەی داڕشتوە لەسەر شاخی پیرەمەگرونیش بستێ خاک نیە سەخەری بێو مەرعا نەبێ . ئایە ئەمە گەر ڕێگرتن و پلان نەبێ بۆڕێگرتن و پارەخواردن  .  خۆپلان نیە  بۆ پێکەنین و گریان . ئەوەی من ئاگادار بم . لەمێژە  گەشە پێدانی پیشەسازی سلێمانی/بەڕێوەبەری  بەڕێوەبەرایەتی کارگەکانی کەرتی تایبەت سەرووی خۆی بەفەڕمی لەم کێشەیە ئاگادار کردۆتەوە . بەڵام وەڵامی نەدراوەتەوەو ناشدرێتەوە .بۆ زانیاری بەرپسان و بەچکە ئادەم سمیسەکان. بۆ پێکەنین بێ یا گریان زیاتر لە دە کارگە ئامادەیە وە مۆڵەتی هەیە بۆ دامەزراندن بەس بستێ زەوی نیە بەپێی ئەو ڕێنماییە  بۆ کارکردن . بەڵام هەرکەسێ بیەوێ چەند دۆنمێ لەسیتەک و پیرمام یا لە سما قوڵیو مێرگەپان سیاج بکاو بیکاتە ڤیلا بۆ ڕابواردنی شەوان . پیاوێک نیە ڕێگر بێ لێیان . ئیدی پەرلەمانە گیرفان پڕەکان لە بەڵێنی بریقردار نەپێ بکەنن پێمان نەبگرین بۆمان  بەڵێنی هیچمان ناوێ سواین بەدواجونێ بکەن بۆ ئەم گرفتانە .    لە کۆتایدا من دەڵێم تاوانبار و گەندەڵ کاری یەکەم  ئەو ناڕۆشنبیرانەن ئەومرۆڤ و ڕۆژنامە نوسانەن کەلەگەڵ دەسەڵات و پارتەکاندا کار دەکەن وەهەمو گەندەڵیەکان بەچاوی خۆیان دەبینین بەڵام لەبەر پاروەکەی قوڕگیان بێ دەنگن دەبن . جا هەمێستا پێبکەنن یا بگرین . هیچ بەهایەکیان نیە لای من . بەهایان  لەوەدایە  بەویژدانەوە  قسەی  خۆیان بکەن   سەربەرزبن   بەسەرشۆڕی  پاروی کەس نەخۆن.  

 

   f/ [email protected]

 

ژماره‌ی بینین‌ : 2291
زیاتر ...
ئایا دەزانیت ئەو منداڵەی لەو وێنەیەدایە كێیە ...
چیرۆكی شەهیدبوونی عەقید سەربەست؛ قارەمانەكەی شەڕی وەردەك ...
له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سكاڵایی یاسایی‌ تۆمار كرا ...
بۆچوونەکانى تاڵەبانى و بارزانى لە چاوپێکەوتنێکى ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لە بى بی سی دا ...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیچ كەسێك ناتوانێت من لە پۆستەكەم لابدات ...
نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌ش باوكى كێشه‌كانه‌ ...
جنێودان وه‌ك زه‌نگی ئاگاداری ...
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه‌ كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه‌ زارع، له‌ تۆڕه ...
تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە ...
30 هاوڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ داعش هه‌ڵاتن ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll