لەم قەیران و بێ موچەییە بزانە پارتی سەرقاڵی چیە
19/01/2015

کەناڵەکەی مەسرور بارزانی لە پەخش کردنی بەرنامەکانی نزیک دەبێتەوە بەبپێی زانیارییەکان تا تێچووی دامەزراندنی ئەو کەناڵە لەم قەیرانە داراییەدا ژمارەیەکی پێوانەی بڕیوە ئەمە لەکاتێکدا دانانی ئەو کەناڵە تەنها بۆ لێدانە لە ئامۆزاکەی و دژایەتی لایەنەکانی تر بە پلانێکی دیاریکراو

بەپێی ئەو زانیارییانە"بڕیارە لە یەکەم ڕۆژی بەهاری ئەمساڵدا واتە ٢١-٣-٢٠١٥ کەناڵی ئاسمانی کوردستان ٢٤ بکەوێتە کار ، کەپرۆژەیەکی میدیای کوردی و ئەوروپییە بە هاوبەشی لەگەڵ کەناڵی فەرەنسا ٢٤ بەڕێوە دەبرێت".

زانیارییەکان ئاماژە بۆئەوەدەکەن"بەپێی گرێبەستێکی نێوان لایەنی سەرپەرشتیاری کەناڵی کوردستان ٢٤ و بەڕێوبەرانی کەناڵی فەرەنسا ٢٤ ، کەناڵی کوردستان ٢٤ دەتوانێت سەرجەم نوسینگە و بارەگاکانی کەناڵی فەرەنسا ٢٤ لە سەرتاسەری جیهاندا بەکار بهێنێت و سود لە کادیر و ئامێرەکانی ئەو کەناڵە وەردەگرێت".

هەر بەپێی زانیارییەکان لەسەرەتای دەستکردن بە دروستکردنی پڕۆژەی کەناڵی کوردستان ٢٤ تا کاتی تەواو بوونی کە دەکەوێتە بەهاری ئەمساڵەوە بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و مانگانەی ئەو کەناڵە بە ٢ ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە کەڕاستەوخۆ لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش و پاراستی هەرێم ئەو پارەیە دابینکراوە".

زانیارییەکانی ئاماژە بۆئەوەدەکەن " مەبەست لە دامەزراندنی کوردستان ٢٤ بۆ لێدانە لە کەناڵی ڕوداو و میدیاکانی سەربە نێچێرڤان بارزانی ، سەرپەرشتیاری ڕاستەوخۆی ئەو کەناڵە لەلایەن نورەدین سەعید وەیسی دەبێت کە یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕوداو بەڵام بەهۆی کێشەو ململانێکانەوە دەستی لەکارکێشاوەتەوە".

ژماره‌ی بینین‌ : 2502
زیاتر ...
ئایا دەزانیت ئەو منداڵەی لەو وێنەیەدایە كێیە ...
چیرۆكی شەهیدبوونی عەقید سەربەست؛ قارەمانەكەی شەڕی وەردەك ...
له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سكاڵایی یاسایی‌ تۆمار كرا ...
بۆچوونەکانى تاڵەبانى و بارزانى لە چاوپێکەوتنێکى ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لە بى بی سی دا ...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیچ كەسێك ناتوانێت من لە پۆستەكەم لابدات ...
نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌ش باوكى كێشه‌كانه‌ ...
جنێودان وه‌ك زه‌نگی ئاگاداری ...
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه‌ كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه‌ زارع، له‌ تۆڕه ...
تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە ...
30 هاوڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ داعش هه‌ڵاتن ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll