تاوانه‌کانی وه‌زیری دارایی!!
عه‌لی حه‌مه ساڵح
ئه‌وانه‌ی ٢٣ ساڵه ئه‌و وڵاته وێران ده‌که‌ن، که‌وتوونه‌ته چه‌واشه‌کاری و هاندانی خه‌ڵک، پێش ٢٠١٤ که به‌غدا پاره‌ی نه‌بڕیبوو حکومه‌ت ٢٧٠ههزار ده‌فته‌ر دۆلار که پاره‌ی نزیکه‌ی پێنج مانگی موچه ده‌کات قه‌رزاربووه.
چارنووسی پاره‌ی سێ هه‌زار پرۆژه نادیاره، ئه‌مه دیاری کێیه؟
بفه‌رموون بزانن وه‌زیره‌که‌ی گۆڕان که‌سێکی به نایاسایی خانه‌نشینکردوه وه‌ک ئه‌و ده‌یان هه‌زاره‌ی جه‌نابتان کردتان ، بزانن وه‌زیره‌که‌ی گۆڕان بندیوارێکی کردووه وه‌ک ئه‌و ده‌یان هه‌زاره‌ی ئێوه کردووتانه، بزانن وه‌زیره‌که‌ی گۆڕان دینارێکی بۆ مه‌کته‌بی که‌س و دیوه خانی که‌س ته‌رخانکردوه وه‌ک ئه‌و سه‌دان ملیاره‌ی بردووتانه بۆ دیوه‌خان و به‌رپرسه‌کانتان.
ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌زیری داراییه‌وه تاوه‌کو ئێستا یه‌ک دۆلاری دابووه گۆڕان وه‌ک ئه‌و سه‌دان ملیۆن دۆلاره‌ی له ڕابردودا بۆ حیزبه‌کان ده‌برا، ئه‌وا خۆمان وه‌زیری دارایی ده‌ده‌ینه دادگا.
ئه‌گه‌ر یه‌ک دۆلار گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره ئه‌وا خۆمان داوا ده‌که‌ین متمانه‌ی لێوه‌رگیرێته‌وه.
وه‌زیری دارایی ئه‌و خهزێنانهی هه‌ڵوه‌شانده‌وه بۆ خزمه‌تی حیزب دروستکرابوون 57 به43 ی دوو ئیداره‌یی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، چاکسازی ده‌کرێت و نه‌یاره‌ی چاکسازیش زۆره.
ئه‌وه‌ی تاوانی وه‌زیری داراییه
نایه‌ت ڕای گشتی ئاگادارکاته‌وه ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م چاکسازی چین و کێن. بۆ تاوه‌کو ئێستا پێداچونه‌وه به موچه‌ی خانه‌نشینی ناکرێت و خانه‌نشینه نایاسایه‌کان ده‌ربێن، بۆ کێشه‌ی بندیوار‌و دوو موچه حه‌ل نابێت؟
پاره‌ی نه‌وت لای کێیه‌و له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی کێدایه، گرێبه‌سته‌کانی کاره‌باو پاڵاوتنی نه‌وت چۆنن و بۆ کێ کراون؟
به‌م چاکسازیانه موچه دابیندهبێ یان نا.
خه‌ڵک مافی خۆیه‌تی ناڕه‌زایی ده‌ربڕێ و پشتیوانیانین ، به‌ڵام ئه‌وان که خۆیان به‌شێک بوون له بکه‌ره‌کانی وێرانکاری وڵات بۆیان نییه‌و هانی خهڵکبدهن و بوختان بکه‌ن.
|