چه‌ند به‌رپرسێكی‌ ئه‌مریكی‌ له‌سه‌ر كورد نامه‌یه‌كی‌ ئاگاداركه‌ره‌وه‌ ئاڕاسته‌ی‌ به‌غدا ده‌كه‌ن
14/01/2015
ژماره‌یه‌ك سیناتۆری ئه‌مریكی داوا له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن ئه‌و یارمه‌تییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییانه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێنه‌ به‌غدا، پشكی كوردیان لێبدرێت، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌دواداچوون ده‌كات.

له‌نامه‌یه‌كدا كه‌ ئیمزای 8 سیناتۆری ئه‌مریكی له‌سه‌ره‌و به‌ (باربارا بۆكسه‌ر) ده‌ستپێده‌كات و به‌ سیناتۆر (تیم كین) كۆتایی دێت، ئاڕاسته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كراوه‌و تیایدا داوا له‌ به‌غدا كراوه‌، له‌و یارمه‌تییه‌ مرۆیی و سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مریكا ڕه‌وانه‌ی عێراقیان ده‌كات، پشكی كوردیان لێبدرێت.

هاوكات، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لقودس لعه‌ره‌بی له‌ زاری ئه‌دمیرال جۆن كیربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: واشنتۆن پێی باشه‌، ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی ڕه‌وانه‌ی كورد ده‌كرێن، له‌رێگه‌ی به‌غداوه‌ بێت و وڵاته‌كه‌شی به‌دواداچوون ده‌كات بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وانه‌كردن و گه‌یشتنی ئه‌و یارمه‌تییانه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌غداوه‌ ده‌گه‌یه‌نرێنه‌ كوردستان.

به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌، سیناتۆر جیم ئانهۆف داوای كردوه‌، یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه‌، چه‌كی سووك و قورس و ئۆتۆمبێلی زریپۆشی دژه‌ مین و كه‌لوپه‌لی تری سه‌ربازیی له‌خۆبگرن.
ژماره‌ی بینین‌ : 2100
زیاتر ...
ئایا دەزانیت ئەو منداڵەی لەو وێنەیەدایە كێیە ...
چیرۆكی شەهیدبوونی عەقید سەربەست؛ قارەمانەكەی شەڕی وەردەك ...
له‌سه‌ر ڕێگریكردن له‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سكاڵایی یاسایی‌ تۆمار كرا ...
بۆچوونەکانى تاڵەبانى و بارزانى لە چاوپێکەوتنێکى ٢٥ ساڵ پێش ئێستا لە بى بی سی دا ...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: هیچ كەسێك ناتوانێت من لە پۆستەكەم لابدات ...
نه‌بوونی ستراتیژی هاوبه‌ش باوكى كێشه‌كانه‌ ...
جنێودان وه‌ك زه‌نگی ئاگاداری ...
بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ژنه‌ كانديدى ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران مه‌عسوومه‌ زارع، له‌ تۆڕه ...
تا ئێستا كۆبوونەوەكانی رۆژئاواو ئێران بەم ئەنجامە گەیشتووە ...
30 هاوڵاتی كورد له‌ به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ داعش هه‌ڵاتن ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll